گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوسینگەکەی: هەرکەس تەشهیر بە مەلا بەختیار بکات سکاڵای لەسەر تۆماردەکەین

2020.09.17 - 20:18
نوسینگەکەی: هەرکەس تەشهیر بە مەلا بەختیار بکات سکاڵای لەسەر تۆماردەکەین

ناس کورد-

نوسینگەی پارێزەریی مەلا بەختیار ڕایگەیاند، بەتۆمەتی تەشهیرکردن و ناوزڕاندن سکاڵا لەسەر ماڵپەڕی KNN و بڕیار نامیقی ڕۆژنامەنوس و جەلال مەسۆیی تۆمار دەکەن، دەشڵێت، هەرکەس و لایەنێکی دیکە تەشهیر بەرامبەر ناوبراو بکات، سکاڵای لەسەر تۆماردەکەن.

 

لەوبارەیەوە نوسینگەی پارێزەریی مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی، رایگەیاند: "رۆژی یەکشەممە 20ی ئەیلولی 2020، لە دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی و بەپێی یاسای کاری رۆژنامەگەریی سکاڵا لەسەر ماڵپەڕی  KNN و بڕیار نامیق، ئامادەکاری بەرنامەو جەلال مەسۆیی میوانی بەرنامە، تۆمار دەکەین، بەو پێیەی هەر سێ لا هەستاون بە ناوزڕاندن و تەشهیر و بێ رێزیکردن بەرامبەر بە مەلا بەختیار."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە: " هەر کەس و لایەنێکی تریش تەشهیر و ناوزڕاندن بەرامبەر مەلا بەختیار ئەنجام بدات، ئێمە سکاڵای لەسەر تۆمار دەکەین."

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، نوسینی کتێبێک لەبارەی بیرەوەرییەکانی و هەندێک قسە لەسەر نەوشیروان مستەفا لەلایەن مەلا بەختیارەوە، بەشێکی زۆر لە گۆڕانخوازانی توڕەکرد و کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە.