ناس کورد-
سەرۆککۆماری عێراق پێشوازی لەنوێنەری پێکهاتە جیاجیاکانی شاری کەرکوک کرد و ڕایگەیاند، پێویسته دۆخی که‌رکوک چارەسەربکرێت بۆ پێکەوەژیان بە پێی دەستور و دوور لە سیاسەتی سەپاندنی ئەمری واقیع و بەڵێنیشیدا بەدواداچوون بۆ یەکلایکردنەوەی کێشەکانیان بکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی ئەیلولی 2020، د. بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازی لە نوێنه‌ری پێکهاتە جیاجیاکانی شاری که‌رکوک کرد و ته‌ئکیدی له چاره‌سه‌ری کێشه‌کان و زامنکردنی پێکه‌وه‌ژیان کرده‌وه دوور له سياسەتی سەپاندنی ئەمری واقیع.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆمار، لە دیدارەکەدا سەرۆککۆمار جه‌ختی له پێویستی چارەسەرکردنی دۆخی شاری کەرکوک کرد، بە پشتبەستن بە دەستوور وخواستی دانیشتوانی رەسەنی ئه‌و شاره که بەهۆی دیکتاتۆریەت و گەندەڵی و سەپاندنی ئەمری واقیع و پەراوێزخستن زیانی زۆریان به‌رکه‌وتووه، له‌و رووه‌وه سه‌رۆک به‌رهه‌م ته‌ئکیدی له کۆتاییهێنان به‌م باره نه‌خوازراوه کرده‌وه.
ئاماژە بەوەشكراوە، سەرۆککۆمار باسی له‌وه‌ش کرد ئێستا دیالۆگی جددی لە نێوان پێکھاتەکانی شارەکە لە ئارادایە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی کەرکوکیانە بەگوێره‌ی دەستوور، بەجۆرێک دوور له گرژی و ئاڵۆزی زامنی ئارامی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە بکات.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، سه‌رۆک کۆمار ته‌ئکیدیشی کرده‌وه بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی دیموکراسی و پێکه‌وه‌ژیان وا پێویست ده‌کات خه‌ڵکی که‌رکوک خۆیان بڕیاره‌کانیان بده‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌موو لایه‌کی راسپارد به دیدار و گفتوگۆی بنیاتنه‌رانه ناکۆکی و جیاوازیه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن و شاره‌که‌یان به‌دوور بگرن که ببێته گۆڕه‌پانی ململانێ و به‌ریه‌ککه‌وتن.
لەڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، د. بەرهەم ساڵح، مه‌ترسی ئه‌وه‌شی بۆ ئاماده‌بووان ڕوونکرده‌وه که چاره‌سه‌رنه‌کردنی کێشه‌کان ببێته درزێک و تیرۆرستان هه‌وڵ بده‌ن بیقۆزنه‌وه و هه‌ڕه‌شه له ئارامی و ژیان و گوزه‌رانی که‌رکوک بکه‌ن.
لەدرێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، سەرۆکۆمار دووپاتیکردەوە که ئه‌و لە پێگەی خۆیەوە خه‌مخۆری کهرکوکیهکانه به‌هه‌موو پێکهاته رهسهنهکانیهوه و چاودێری و بەدواداچونی دۆخی کەرکوک دەکات بۆ کەمکردنەوەی ئاستەنگەکان، ئاماژەشیکرد که حکومەتی سەرۆکوەزیران مستەفا کازمی سوره له سه‌ر ئاڕاستەی یەکلایکردنەوەی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و هەنگاونان به‌ره‌و چارەسەری پێویست.
سەرۆککۆماری عێراق راشیگەیاند، کەرکوک شارێکی دەوڵەمەندە بە سەرچاوەی سروشتی و مرۆیی و پێویستە ئه‌مه بخرێته خزمه‌تی خه‌ڵک و بونیاتنانی ژیانێکی شایسته به‌هه‌موو عیراقیه‌کان.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لەلای خۆیانەوە شاندی کەرکوک سوپاس و ستایشی خۆیان پێشکه‌ش به سەرۆک کۆمار کرد لەسەر ئەو مکوڕی و بەدواداچونە بەردەوامەی هەیەتی بۆ دۆخی کەرکوک و دانیشتوانەکەی و خه‌مخۆری به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی سه‌رۆک به‌رهه‌میان بەرز نرخاند لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو ئاڵنگاریانەی کە رووبەڕووی شارەکە و دانیشتوانەکەی دەبێتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆتایی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار بە وردی گوێی له شاندی کەرکوک گرت سه‌باره‌ت به کێشەکانی شارەکەیان، بەڵێنیشیدا بەدواداچون بۆ یەکلایکردنەوەی کێشەکانیان بکرێت بۆ ئەوەی ئاسایش و ئارامی و خۆشگوزەرانی و ئازادی بۆ دانیشتوانەکەی بێتەدی.