ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەستنیشانکردنی 4326 توشبووی نوێی کۆرۆنای ڕاگەیاند و 84 توشبووی دیکەش گیانیانلەدەستدا، هاوکات زیاتر لە سێ هەزار کەس چاکبوونەوە و ڕیژەی چاکبوونەوە ڕۆژ بەڕۆژ زیاد دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەڕاگەیەندراوێکدا تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 4326ی توشبووی نوێی کۆرۆنا دەستنیشانکراون و هەروەها 3859 توشبووش چاکبوونەتەوە و ڕیژەی چاکبوونەوەش بەرزبووەتەوە بۆ %78.4.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 84 توشبووی ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە.
ئامارە گشتییەکانی کۆرۆنا لەعێراق:
توشبوون: 307385
چاکبوونەوە: 241100 (%78.4)
مردن: 8332
مانەوە لە نەخۆشخانە: 57953
چاودێری چڕ: 586