ناس کورد-
وتەبیژى حکومەتى هەرێمى کوردستان رونکردنەوەیەکىبڵاوکردەوە و ئاماژەى بەوە کرد کە کابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ته‌مه‌نیدا، چه‌ندین پرۆژه‌ی گرنگی رێگاوباون له ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ كردووه.
جوتیار عادل، وتەبیژى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە رونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوە دەکات کە خەڵکانێک هەیە چاویان بە کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانى کابینەى ئێستا هەڵنایەت و وتى "به لێدوانی چه‌واشه‌كارانه هه‌وڵی به‌لارێدا بردنی رای گشتی و خراپ به‌كارهێنانی سۆز و عاتیفه‌ی هاووڵاتییان سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی هاتووچۆ ده‌ده‌ن".
جوتیار عادل لە رونکردنەکەیدا ئاماژە بە ئامارەکانى وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە دەکات و دەڵێت "به پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، له مانگی ته‌مووزی ساڵی 2019 تا ته‌مووزی 2020، (22) پرۆژه‌ی رێگاوبان به بوودجه‌ی (110,791,000,000) دینار جێبه‌جێكراون".
جەختیشدەکاتەوە، وه‌زاره‌ت هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتیی (69) پرۆژه‌ی بەردەوامی رێگاوبان ده‌كات كه به بوودجه‌ی (2,475,868,000,000) دینار جێبه‌جێ ده‌كرێن.
وەک چۆن ئاماژە بەوە دەکات کە (2,437,072) پرۆسه‌ی كێش كردن له وێستگه‌كانی كێش له پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی گه‌رمیان و راپه‌رین جێبه‌جێكراون.
وتەبێژى حکومەتى هەرێم رونکردنەوەى زیاتر دەدات و دەڵێت "وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن له هه‌ڵمه‌تی خێرای چاككردنه‌وه‌ی رێگاوبانه‌كانی نێوان شاره‌كان له ماوه‌ی (70) رۆژدا، (79) پرۆژه به به‌های زیاتر له (42) ملیار دینار له هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك جێبه‌جێ كردووه".
هاوکات رونکردنەوەى ئەوە دەدات "وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ته‌نیا له به‌شی رێگاوباندا، به‌شی كۆتایی پرۆژه‌ی ستراتیژیی 120 مه‌تری هه‌ولێر له نێوان رێگای سەرەکیی هەولێر و مووسڵ تا رێگای هەولێر کەرکوک بە گوژمەى زياتر لە 88 مليۆن دۆلار جێبه‌جێ كردووه. شه‌قامی بارزانی له دهۆك به پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانییه‌وه به به‌های 69 ملیار دینار جێبه‌جێ كراوه. هه‌ردوو پرۆژه‌ی 150 مه‌تری هه‌ولێر و 100 مه‌تری سلێمانیش له جێبه‌جێكردندان".
بەوتەى جوتیار عادل، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌ڕای بارودۆخی سه‌ختی دارایی و په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌پێی توانایی خۆی له پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی بواری رێگه‌وبان به‌رده‌وام بووه و به هیچ شێوه‌یه‌ك له به‌رنامه و پلانه راگه‌یاندراوه‌كانی بۆ پێشخستن و به‌رفراوانكردنی رێگاوبانه‌كانی هه‌رێم سڵ ناكاته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاوسه‌نگی له پرۆژه جیاوازه‌كانی نێشته‌جێبوون، رێگاوبان، ئاو و كاره‌با و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كانی دیكه له ته‌واوی ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌دی دینێت.
جەختیش دەکاتەوە، لە هەرێمی كوردستان، ئەگەر چی هێشتا هێلی شەمەندەفەر نییە، بەڵام بەرێگای قیڕتاو و نۆژەنکراودا هاتووچۆ دەکەین.