گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

تا کۆتایی ئەمساڵ 200 ملیۆن درەخت دەچێندرێت

وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق دەیەوێت دیاردەی بەبیابانبوون کۆتایی پێبهێنێت

2019.04.27 - 14:51
وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق دەیەوێت دیاردەی بەبیابانبوون کۆتایی پێبهێنێت

ناس- هەڤاڵ فەتاح

حكومەتی عێراق پلانی هەیە لە دوو ساڵی داهاتوودا دیاریدەی بەبیانبوون کۆتایی پێبهێنێت، بۆ ئەو مەبەستەش لەلایەن بانکی ناوەندییەوە ملیارێک دینار تەرخانکراوە، وتەبێژى کشتوکاڵى عێراقیش دەڵێت، لەمساڵدا 200 ملیۆن درەخت دەچێندرێت.

.

حەمید نایف وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق تایبەت بە ناس كورد-ی راگەیاند: "لەسەر داواى وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق بانکی ناوەندی عێراق، بڕی یەك ملیار دیناری تەرخانكردووە بۆ پرۆسەی چاندنى 200 ملیۆن درەخت لە عێراقدا".

.

بڕیارە پرۆژەکەى کشتوکاڵى عێراق، بە چەند قۆناغێك جێبەجێی بكرێت، لە قۆناغی یەكەمدا 200 ملیۆن درەخت لە ساڵى 2019دا دەچێندرێت، لە قۆناغی دووەمیشدا تا كۆتایی ساڵى 2021 چاندنى درەخت دەگەیەندرێتە یەک ملیار درەخت.

.

"زۆربەی ناوچەكانی عێراق لە ئیستادا ڕوبەڕوی مەترسی بەبیابان بوون بوونەتەوە، بەڵام زۆرترین ئەو شارانەی كە تووشی ئەم دیاردەیە بوون، پارێزگاكانی، سەلاح دین، ئەنبار، دیوانییە و سەماوەن"، حەمید نایف واى وت.

.

وتیشی، ئێستا ڕێژەی سەوزایی لە عێراقدا لە خوار ستانداردی جیهانییەوەیە و پێویستە عێراق لە سێ ساڵی داهاتوودا كار بۆ ئەوە بكات ڕێژەى سەوزایی بگەیەنێتە ئاستى ستانداردى جیهانى.

.

.