ناس کورد-
نورى مالیكى سەرۆكى ئيئتلافى دەوڵەتى ياسا جەخت دەكاتەوە، كار لەسەر ئەوە دەكەن كە لە ناوەوە و دەرەوەش هيچ دوژمن و دوژمندارييەكيان نەبێت و دەڵێت "تەنها دوژمنايەتيمان لەگەڵ لەياسا دەرچوان و گەندەڵكاران هەيە".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نورى مالیكى لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کردووە، كار بۆ ئەوە دەكەن لە دەرەوە و ناوەوەش هيچ دوژمن و دوژمندارييەكمان نەبێت.
رونیشیکردۆتەوە، دوژمن و دوژمندارييان نييە تەنها لەگەڵ ئەوانەدا نەبێت كە لە ياسادەرچون و ڕژێم و گەندەڵكاران و ئەوانەى شەڕى دژى پرەنسیپە نيشتمانيەكان و ئيسلاميەكان دەكەن.
سەرۆكى ئيئتلافى دەوڵەتى ياسا جەختى كردوەتەوە، دوژمن و دوژمندارييەكانى دەرەوەشمان ئەوانەن كە شەڕى دژى وڵاتەكەمان و سەروەييەكەى و ئاسايش و ئاراميەكى و سەقامگيريى و بەرژەوەندييە نيشتمانييەكانى دەكەن.
نورى مالیكى لە ساڵى 2006 تا 2014 پۆستى سەرۆكوەزيرانى عێراقى هەبوە و لە 2014 ەوە بۆ 2015 لە پۆستى جێگرى سەرۆككۆماردا بوە، لە ئێستاش ئەميندارى گشتى حزبى دەعوەى ئيسلامى و سەرۆكى ئيئتلافى دەوڵەتى ياسايە.