گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جێگرى سەرۆكى پەرلەمانى عێڕاق: بەم نزيكانە گەندەڵى گەورە ئاشكرا دەكەين

2020.09.16 - 21:47
App store icon Play store icon Play store icon
جێگرى سەرۆكى پەرلەمانى عێڕاق: بەم نزيكانە گەندەڵى گەورە ئاشكرا دەكەين

ناس کورد- 

جێگرى يەكەمى سەرۆكى پەرلەمانى عێڕاق ڕایگەیاند، لەماوەى داهاتوو ڕاپۆرتى سەرەتايى ئاشكرادەكەن كە بەهەدەردانى بە مليارەها و سەرپێچى و دۆسیەى گەورەى گەندەڵى تێدايە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

نوسينگەى حەسەن كەعبى، جێگرى يەكەمى سەرۆكى پەرلەمانى عێڕاق راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد، دواى چاكبونەوەى لە ڤايرۆسى كۆرۆنا كەعبى دەستى كردوەتەوە بە ڕاپەڕاندنى ئەركەكەى لە پەرلەمان و سەرۆكايەتى كۆبونەوەى ليژنەیەکى كردوە، كە تايبەت بە لێكۆڵينەوە و وردبينى كردن بۆ گرێبەستەكانى وەزارەتى كارەبا لەساڵى 2003 ەوە تائێستا.

 

ڕونيشكراوەتەوە، كۆبونەوەى ڕۆژى (چوارشەممە) لە نوسينگەكەى خۆى كراوە و "وەليد سەهلانى" سەرۆكى ليژنەى ئاوەدانكردنەوەى پەررمان و "عەتوان عەتوانى" سەرۆكى ليژنەى ئابوريى و "ڕافڵ ياسين خزر" سەرۆكى ليژنە چاودێرى دارايى بە وەكالەت و "كەريم غزى" بەڕێوەبەرى گشتى بازنەى لێكۆڵينەوەى دەستەى نەزاهە لە كۆبونەوەكە ئامادەبون.

 

ئەوەش هاتوە، لە ميانەى كۆبونەوەكەدا ڕێوشوێنە پەرلەمانييە - چاودێرييەكان سەبارەت بە ئاشكراكردنى مەلەفەكانى گەندەڵى و بەهەدەردانى پارەى گشتى و تايبەت بە وێستگەكانى كارەبا نمايشكراون، هەروەها شيكردنەوەى بەيانيى - ئەلكترۆنى ورد بۆ سەرجەم كەيسەكان و دۆسیەکان کرا كە لەلايەن ليژنەكەوە لە ماوەى ڕابردودا سەيركراوە.

 

جێگرى سەرۆكى پەرلەمان لە راگەیەندراوەکەدا باسى لەوەكردوە، ماوەى داهاتو ڕاپۆرتى سەرەتايى ئاشكرا دەكرێت كە تێيدا بە هەدەردانى مليارەها و سەرپێچى و دۆسیەى گەندەڵى گەورەى تێدايە لە گرێبەستەكانى وەبەرهێنان و وێستگەكانى سەرجەم پارێزگاكان كە هەندێكيان بۆ پێش ساڵى 2003 يش دەگەڕێنەوە.

 

ئەوەشى ڕونكردوەتەوە، هەفتەى داهاتوو ليژنەكە كۆبونەوەيەكى تر دەكات بۆ تەواوكردنى ئەو نەخشەڕێگەيەى كە بۆ كارى ليژنەكە و ئامادەكردنى ڕاپۆرتى سەرەتايى لەسەر سەرپێچيەكان و دۆسیەکان دانراوە كە سەرۆكان و ئەندامانى ليژنە پەرلەمانييەكان و ئەندامانى ليژنەى فەرمان 62 تۆماريان كردوە، هەروەها لەسەر رۆڵى تيمى مەيدانى كە لە رۆژى يەكەمى پێكهێنانى ليژنەكەوە چونە وەزارەتى كارەبا و فەرمانگەكان و وێستگەكان، هەروەها رۆڵى دەستەى نەزاهە و ديوانى چاوێرى دارايى لەو ئەركەدا.