ناس کورد-
وەزارەتى تەندروستى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى دۆخى کۆرۆنا لە 24 کاتژمێرى رابردوو لە عێراق و هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى عێراقدا ئاماژە بەوە کراوە، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا لە تاقیگەکانى وەزارەتى تەندروستى لە پارێزگاکانى عێراق 4357 توشبووى نوێى کۆرۆنا تۆمارکراوون و هەروەها 3895 توشبووش چاکبوونەتەوە و 82 توشبووش بەهۆى ڤایرۆسەکەوە گیانیانلەدەستداوە.
هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا ئامارى گشتى دۆخى کۆرۆنا لە پارێزگاکانى عێراق دیارى کراوە و بەگوێرەى ئامارەکە لەسەرەتاى دەرکەوتنى ئەو ڤایرۆسە لە عێراق و هەتا ئێستا زیاتر لە 300 هەزار هاووڵاتى تووشى کۆرۆنا بوون و نزیکەى 300 هەزار توشبووش چاکبوونەتەوە و 8248 توشبووش گیانیانلەدەستداوە.