گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى هەستیار لەبارەى کەسایەتى سیاسی و حزبى

نهێنییەکانى ’’ئەرشیفی سەدام حسێن’’ لە ئەمریکاوە گەڕێنرایەوە عێراق

2020.09.16 - 14:58
App store icon Play store icon Play store icon
نهێنییەکانى ’’ئەرشیفی سەدام حسێن’’ لە ئەمریکاوە گەڕێنرایەوە عێراق

ناس کورد-

ئەو ئەرشیفەى ئەمریکا گەڕاندییەوە عێراق، ناوى کەسایەتى سیاسی و حزبى و زانیارى هەستیارى و وردى تێدایە لەبارەیانەوە، کە هەندێکیان هێشتا لە ژیاندا ماون و روبەڕووى چەندین مەترسیان دەکاتەوە، ئەوەش بەپێی رۆژنامەى واشنتن پۆستى ئەمریکى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڵگەنامەکان کە کۆتایی مانگى ڕابردوو ڕادەستى عێراق کرانەوە، تایبەتە بە ماوەى حوکمڕانى ڕژێمى بەعس تا ساڵى 2003، دوایین قۆناغ گەڕانەوەى بەڵگەنامەکانە دواى ئەوەى لەساڵى 2013 بەشێکى دیکەى گەڕێنرایەوە.

 

ڕۆژنامەکە لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە، بەڵگەنامەکان باس لە تاوانە سەرکوتکاران و و کاریگەرییان لەسەر دامەزراوەى ئاینى شیعە دەکات، کە لەسەر داواى کەنعان مەکیە، توێژەر و ئۆپۆزسیۆنى دیارى پێشوو، هەندێ بەرپرسى ئەمریکى لەساڵى 2005 ڕەوانەى ئەمریکا کران بە مەبەستى پاراستنیان.

  باسى لەوەشکردووە، جیاوازییە مێژوییەکانى ئەمجارە ئەوەیە، مستەفا کازمى و گروپێک لەو کەسانەى داواى گواستنەوەى ئەرشیفەکەیان کرد بۆ ئەمریکا، بەشێوەیەکى نهێنى و بەبێ ڕەزامەندى عێراقییەکان، ئێستا ئەرشیفەکە لەدەستیاندایە.

 

عێراقییەکان پێیانوایە ئەو کەسە نزیکانەى ونبوون لەکاتى ئۆپۆزسیۆنبوونیان بەرانبەر سەدام حسێن یان بەشداریکردنیان لەجەنگە دەرەکییەکان، چارەنوسیان لەناو ئەو ئەرشیفانەدا نوسراوە.

 

بەڵگەنامەکان دۆسیەى تایبەت بە فەرمانبەرانى حزبى بەعسیان لەخۆ گرتووە، لەگەڵ تۆمارى قوتابخانەکان، لیستى پیاوانى ئاینى.

 

باسى لەوەشکردووە، پرۆسەى ڕیشەکێشکردنى ڕژێم ورد نەبووە، بەتایبەتى دیاریکردنى بەرپرسیارێتى ئەندامانى حزب و بەشداریکردن لە تاوانەکان، ئەوەش وایکردووە پڕۆسەکە جیاکارى نەکات لەنێوان ئەوانەى لەرووى سەربازییەوە تێوەگلاون لەگەڵ ئەندامە ئیدارییەکان.

 

هەر بەپێی راپۆرتەکە، نەگەیشتن بەو زانیارییانە هەڕەشەیە بۆ سەر مێژووى عێراق.

 

تا ئێستا حکومەتى عێراق پلانى خۆى ڕانەگەیاندووە لەبارەى شێوازى بەکارهێنانى ئەرشیفەکانەوە، لەگەڵ بوونى ترس لە بەکارهێنانى بەشێوەیەکى خراپ، لەکاتێکدا عێراق پێویستى بە رەخساندنى هەلى پیتەوکردنى یەکڕیزى نیشتیمانى و بنەما دیموکراتییەکان هەیە، بەپێی راپۆرتەکە.