گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پلەکانى گەرما بەرز دەبنەوە

پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانى هەرێم

2019.04.27 - 12:42
پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانى هەرێم

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای  ئەمڕۆ و سبەینێى شارەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و هەندێک جار پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرەو بەرزبوونەوە دەچن.

.

بەپێی پێشبینییەکان پلەی گەرمی ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما 25 و نزمترین 10 پلە دەبێت، لە سلێمانى 24 بە 13 و دهۆک 24 بە 11 و کەرکوک 29 بە 10 پلە دەبێت.

.

هەروەها سبەی لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما 28 و نزمترین 12 پلە دەبێت، لە سلێمانى 26 بە 13 و دهۆک 26 بە 13 و کەرکوک 31 بە 12 دەبێت.

.

.