کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە 120 هەزار و 150 دینار عێراقییە، هەروەها 100 هەزار تمەنیش بە 8 هەزار و 700 دینارە.
.
فەرید محەمەد لە کۆمپانیای (گوڵی گەش) لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بۆ ئەمڕۆ شەممە 27ی نیسانی 2019 بەرامبەر بە 120 هەزار و 150 دیناری عێراقییە.
.
هەروەها 100 یۆرۆ بە 134 هەزار و 400 دینارە، 100 پاوەنیش بە 154 ھەزار و 500 دینارە.
.
100 لیرەی تورکیش بە 20 هەزار و 750 دینارە، هەروەها 100 هەزار تمەنی ئێرانیش بە 8 هەزار 700 دیناره.
.
هەرچی دراوە جیهانییەکانە، 100 یۆرۆ بەرامبەر بە 111.5 دۆلار مامەڵەی پێودەکرێت و 100 پاوەنیش بەرامبەر بە 129 دۆلارە.
.
.