ناس کورد-
وەزیری پێشمەرگەی هەرێم ڕایگەیاند، كۆمه‌ك و هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی تری هاوپه‌یمانان، په‌یوه‌سته به خۆرێكخستنه‌وه‌ی زیاتری هێزه‌كانی پێشمەرگە و جێبه‌جێكردنی چاكسازی، دەشڵێت، له ئێستادا پڕۆسه‌ی ڕێكخستنهوهكەی هێزەکانی پێشمەرگەیان خێراتر و كاریگه‌رتر كردووه.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ سێشەممە، 15ی ئەیلولی 2020، بەئاماده‌بوونی ماسیۆ توله‌ر، باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌عێراق و ڕۆب واله‌ر، كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌ولێر، بڕێك لە کۆمەک و هاوکارییە سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا پێشکەش بە وەزارەتی پێشمەرگە کرا.
لەوبارەیەوە لەڕاگەیەندراوێکدا شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێم ڕایگەیاند: "كۆمه‌ك و هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی تری هاوپه‌یمانان، په‌یوه‌سته به پرسی خۆرێكخستنه‌وه‌ی زیاتری هێزه‌كانمان و جێبه‌جێكردنی ته‌واوه‌تی پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه."
ئاماژەی بەوەشكردووە: "بۆ ئەو مەبەستەش بۆ ئەو بەرپرسانەی ئەمریکامان ڕوونکردەوە، كاروانی خۆرێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامی هه‌یه و هه‌نگاو به‌هه‌نگاو بەرەو پێشه‌وه‌چوونی زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت به جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی یاسای چاكسازی، له ئێستاشدا پڕۆسه‌ی رێكخستنهوهكەمان خێراتر و كاریگه‌رتر كردووه، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی خۆشحاڵی هه‌مووانه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بین."
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە، باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق ئاماژه‌ی بەوهكردووە، ئەو كه‌لوپه‌لانه‌ی كه پێشكه‌شیان كردووه ته‌نها به‌شێكه له كه‌لوپه‌ل و ئامێری چاككردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی، كه لە لایەن ئەمەریکا، هاوكاری و كۆمه‌كی سه‌ربازی، پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كات، ئه‌مه جیا له تیمێكی ئاماده‌كراو بۆ راهێنان و مه‌شقپێدانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌ل و په‌لانه.
ئاماژەی بەوەشكردووە: "به‌رده‌وامین له‌پاڵپشتی و هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئایدۆلۆژیای خراپ و تیرۆریستان و پاراستنی سه‌قامگیری هه‌رێم و ناوچه‌كه، یارمه‌تیه‌كانی ئێمه له‌رووی جێبه‌جێكردن و سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامی ده‌بێت به‌و پێیه‌ی، تاوه‌كو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌هێز بێت، عێراق به‌هێزترده‌بێت".