ناس کورد-
یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە یارییەکی دۆستانەدا بە شەش گۆڵی بێبەرامبەر لەیانەی خیتافی بردەوە، بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە پێشتر هیچ شتێک لەسەر یارییەکە باس نەکراوە و تەنانەت هیچ تەلەفزیۆن و میدیایەک لە یاریگاکە نەبووە و یارییەکەش نەگوازراوەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
میدیاکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی یارییەکی دۆستانەی بەرامبەر یانەی خیتافی ئەنجامدراوە و یارییەکەی بەشەش گۆڵی بێبەرامبەر لێبردووەتەوە، تیایدا بنزیمە چوار گۆڵی تۆمارکردووە و هەریەک لەڕامۆس و سیبایۆسیش گۆڵێکیان تۆمارکردووە.
ئاماژەیان بەوەشكردووە، ئەوەی جێگەی سەرنجە، تاوەکو پاش یارییەکەش هیچ کەس نەیزانیوە ڕیاڵ مەدرید یاری ئەنجامدەدات و بەهیچ شێوەیەک ئاشکرانەکراوە و بەنهێنی بەڕێوەچووە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەکان، زیدانی ڕاهێنەری یانەی شاهانە ویستویەتی بەشێوەیە یارییەکە دوور لەچاوی کامێرا و ڕۆژنامەنوسان ئەنجامبدەن.