ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی عێراق تۆمارکردنی چوار هەزار و 224 توشبووی نوێی کۆرۆنای لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا ڕاگەیاند، 80 توشبووش بەهۆی نەخۆشییەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هەر بەپێی ڕاگەیەنراوی ئەمڕۆ سێشەممە، 15ی ئەیلولی 2020، وەزارەتەکە دەڵێت، چوار هەزار و 214 توشبوو نەخۆشییەکەیان پەڕاندووە و چاکبوونەتەوە، دوێنێ ژمارەى چاکبووان لە توشبووان زیاتر بوو، ئەمڕۆش تاڕادەیەک یەکسانن.
پارێزگای دهۆک زۆرترین ژمارەى مردنی تۆمار کردووە کە 12 حاڵەتە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا.