گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران بەرەو کۆمەڵگایەکى پیر هەنگاو دەنێت

2019.04.27 - 10:31
ئێران بەرەو کۆمەڵگایەکى  پیر  هەنگاو دەنێت

ناس کورد-

ناوەندی تەمەن لە ئێران بەرزبۆتەوە بۆ 75 ساڵى، هەندێک ئاماریش باسلەوە دەکەن تا ساڵى 2030 لە چوار هاوڵاتى ئێرانى یەکێکیان تەمەنى لەسەروى 60 ساڵەوە دەبێت.

.

محەمەد تەقى ڕاوێژکارى وەزیرى تەندروستى ئێران لە پەراوێزى کۆنگرەى ساڵانەى نابیستان ئاماژەى بەوەکرد، تێکڕاى تەمەن لە ئێران بۆ 75 ساڵ بەرز بۆتەوە، بەوەش ژمارەى بەتەمەنەکانى ئێران زیادیکردووە.

.

ڕاوێژکارەکەى وەزارەتى تەندروستى ئێران ئاماژەى بەوەشکردووە، بەهۆى زۆربوونى بەتەمەنەکانى وڵاتەکەیەوە پێویستە چارەسەرە پزیشکییەکان بۆ بە تەمەنەکان بەرەوپێش ببرێت.

.

هەندێک ئامارى نافەرمی لە ئێران ئاماژەیان بەوەکردووە، تا ساڵى 2030 لە چوار هاوڵاتى ئێرانى یەکێکیان تەمەنى لەسەرووى 60 ساڵەوە دەبێت، بەوەش ئێران بەرەوە کۆمەڵگایەکى پیر هەنگاو دەنێت.

.

.