گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وتەبێژی کازمی: بەمزوانە لەسەرکارلابردنی چەند ناوێکی گەورە دەبیستن بەهۆی گەندەڵییەوە

2020.09.14 - 17:39
App store icon Play store icon Play store icon
وتەبێژی کازمی: بەمزوانە لەسەرکارلابردنی چەند ناوێکی گەورە دەبیستن بەهۆی گەندەڵییەوە

ناس کورد-

وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، بەمزوانە لەسەرکارلابردنی چەند ناوێکی گرنگ و ڕاوانەکردنی بۆ دادگا دەبیستن بەهۆی تێوەگلان لە گەندەڵییەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ دووشەممە، 14ی ئەیلولی 2020، ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژی حکومەتى لە کۆنفڕانسی هەفتانەى خۆیدا وتی، ئەو کەسانە بە کەیسی گەندەڵییەوە تێوەگلان و بەمزوانە لەسەر کارلادەبرێن و ڕەوانەى دادگا دەکرێن، بەڵام هیچ زانیارییەکانی تری لەوبارەیەوە نەدرکاند.

 

ئەحمەد مەلا تەڵاڵ وتیشی، "گەیشتوونەتە چەند سەرەداوێک بۆ دیاریکردنی ئەو کەسانەى تێوەگلاون لە تیرۆرکردنی هیشام هاشمی، چالاکوانی دیاری عێراقی.

 

مەلا تەڵاڵ بە وردی باسی لە پڕۆژەیاسای بودجەى ئەمساڵی کرد و وتی، سەرباری ئەوەی بودجەی ساڵی 2020 بودجەیەکی سادە بووە، بەڵام لە هەمانکاتدا کورتهێنانێکی گەورەی تێیدایە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنجومەنی وەزیران عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا گفتوگۆی لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە ئەمساڵ کردووە وسەرجەم برگە ومادەکانی پرۆژەکەی پەسەند کردووە و ڕەوانەی پەرلەمانی عێراقی کردوە بۆ پەسەندکردنی.

 

وتیشی: "مەبەست لە ڕێکارەکەی ئەنجومەنی وەزیران ڕێكخستنی پرۆسەی خەرجی و دەستەبەركردنی خەرجییە پێویستەكانە بوو بۆ سێ مانگی كۆتایی ساڵی دارایی، پابەندبوونی حكومەتیشە بە بڕیارەكەی پەرلەمانەوە".

 

تەڵال ئاماژە بەوەشکرد، "سەرباری ئەوەی بودجەی ئەمساڵی حکومەت زۆر سادە بووە، بەڵام لە هەمانکاتیشدا کورتیهێنانێکی گەورەی تێیدایە."

 

جەختیشیکردەوە کە "لە بودجەی ساڵی 2020دا کێشەی پلەبەندی کارمەندانی تەندروستیی عێراق چارەسەرکراوە".