گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەکاتی نوێژی هەینیدا سەرۆکى پێشووی پەرلەمانی ئوردن گیانى لەدەستدا

2019.04.26 - 22:02
لەکاتی نوێژی هەینیدا سەرۆکى پێشووی پەرلەمانی ئوردن گیانى لەدەستدا

ناس کورد-

عەبدولـلەتیف عەرەبیات، سەرۆکى پێشووی پەرلەمانى ئوردن و یەکێک لە سەرکردە ئیسلامییەکانى ئەو وڵاتە لەکاتی نوێژی هەینیدا کۆچی دوایی کرد.

کۆمەڵەی ئیخوان موسلیمی ئوردن لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، عەبدولـلەتیف عەرەبیات لەکاتی ئامادەبوونی لە نوێژی هەینی و لەکاتی وتاردا لە مزگەوتی ئوم عەلا لە ڕۆژئاوای عەممان کۆچی دوایی کردووە.

عەبدولـلەتیف عەرەبیات تەمەنى 85 ساڵ بوو، لە ساڵانی 1990 تاوەکو 1993 سەرۆکى پەرلەمانی ئوردن بووە و لە ساڵانی 1993 تاوەکو 1997 ئەندامی ئەنجومەنى باڵا بووە.

لە ساڵانی 1998 تاوەکو 2002 سەرۆکایەتى بەرەی کاری ئیسلامی کردووە کە باڵی سیاسیی ئیخوان موسلیمین بووە لە ئوردن.

یەکێکە لە سەرکردە هەر باڵاکانى ئیخوان بووە لە ئوردن و دکتۆرای لە پەروەردەدا لە زانکۆی تەکساس بەدەستهێناوە.