ناس کورد-
شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت پارتیو یەكێتی یان دەبێت بایەخ بەئازادیو بەدامەزراوەكردنی هەرێم بدەن یان چارەنووسیان وەك چارەنووسی سەدام حسێن دەبێتو بژاردەی دیكەیان لەبەردەمدا نییە.
شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ كە ئەمڕۆ (دووشەممە) لەپاش 24 سەعات دەستبەسەرکردن بە كەفالەت ئازادكرا و لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "من ههر خۆم نییم و خهڵكی كوردستانمان لهگهڵدایه و بهردهوام دهبین و گرتن و ئهشكهنجەدان نامانترسێنێتو بهردهوام دهبین".
سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ باسی لەوەش کرد کە ئەو بەهۆی دوو سكاڵاوە دەستگیركرابوو، یەكێكیان بەهۆی سكاڵای كارمەندێكی فڕۆكەخانەی سلێمانی و ئەوی تریان سكاڵایەك بوو لەلایەن كۆمپانیایەكی حزبی ناو فڕۆكەخانەی سلێمانی.
لەبەشێكی تری كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رەخنەی لەبێهەڵوێستی بەشێك لەلایەنەكانی كوردستان و بەتایبەتی بزوتنەوەی گۆڕان گرت و وتی "ئەگەر رەوانشاد كاك نەوشیروان مستەفا بمایە پشتیوانی دەكردین."
وتیشی "پێمانخۆش دەبوو بزوتنەوەی گۆڕان راگەیەندراویان لەو بارەیەوە هەبووایە، بەڵام بێگومان ئەگەر خوا نەكردە ئەوان تووشی ناخۆشی بوون ئێمە بەوپەڕی توانامانەوە پشتگیرییان لێدەكەین".
شاسوار عەبدولواحید لەبەشێكی تری كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا داوای لە پارتیو یەكێتی كرد كە بیر لەداهاتووی خۆیان بكەنەوەو قسەكانی بەجددی وەربگرن.