ناس کورد-
وەزارەتی بەرگریی عێراق لەبارەی دامەزراندنی 15 هەزار سەرباز ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەو هەواڵە دوورە لەڕاستییەوە و بەهیچ شێوەیەک هیچ کەس دانەمزرێندراوە.
ئەمڕۆ شەممە 12ی ئەیلولی 2020، لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاند: "لەچەند ماڵپەڕ و میدیایەک هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە لە گوایە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو 15 هەزار سەرباز لەوەزارەتی بەرگری دامەزراون."
ئاماژەی بەوەشكردووە: "بەهەمووشێوەیەک ئەو هەواڵە ڕەتدەکەینەوە و دوورە لەڕاستییەوە."
وەزارەتەکە داواشیکردووە، هەر هەواڵێکی تایبەت بە وەزارەتەکە هەبێت لە هەژمارە فەرمییەکانیان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاویدەکەنەوە.