گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’هەمووان دەیانویست ترەمپ بوەستێنن’’

كتێبى ’’توڕەيى’’ وردەکار و نهێنی مشتومڕی ترەمپ و ڕاوێژکارەکانی بۆ کوشتنی سولەیمانی ئاشکرا دەکات

2020.09.12 - 18:27
App store icon Play store icon Play store icon
كتێبى ’’توڕەيى’’ وردەکار و نهێنی مشتومڕی ترەمپ و ڕاوێژکارەکانی بۆ کوشتنی سولەیمانی ئاشکرا دەکات

ناس کورد- 

پێگەى Insiderى ئەمريكى بڵاويكردوەتەوە، ئەوەى سەرۆكانى پێشوو جۆرج دەبليو بۆش و باراك ئۆباما ڕەتيانكردەوە دۆناڵد ترەمپی سەرۆكى ئێستاى ئەمريكا ئەنجاميدا كە ئەويش كوشتنى قاسم سولەيمانى فەرماندەى فەیلەقی قودسی سەر بە سوپاى پاسدارانى ئێران بوو، ئەوەش سەرەڕاى ئەوەى دوو گەورە ڕاوێژكار هەوڵى پەشيمانكردنەوەيان دا بەڵام سودى نەبووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پێگەى Insider كۆپيەكى پێشوەختەى كتێبى "توڕەيى Rage"ى دەستكەوتوە كە لەلايەن "ئێدوارد وودوارد"ەوە نوسراوە و بڕيارە 30ی کانونی یەکەمی 2020 بڵاوبكرێتەوە و تێيدا باسى بڕيارەكەى ترەمپ بۆ كوشتنى قاسم سولەيمانى کردووە.

 

بەپێى كتێبەكە، ترەمپ لەكاتى ياريەكى گۆڵفدا لە ياريگاى ترەمپی نێودەوڵەتى لە ویلايەتى فلۆريدا بە لينسى گراهام، سيناتۆری لەسەر ولايەتى كارۆليناى باشورى ووتوە، "بير لەوە دەكەمەوە لە قاسم سولەيمانى بدەم" ئەو سەركردە سەربازيە ئێرانيەى پشتگيرى ئەو گروپە چەكداريانە دەكات كە هێرش دەكەنە سەر هێزەكانى ئەمريكا.

 

ئەوەش هاتوە، گراهام وەڵامى ترەمپى داوەتەوە و وتويەتى، "كوڕە، ئەوە هەنگاوێكى زەبەلاحە" و بێزاربونى پێوە ديار بووە لە پێشنيازەكەى ترامپ و پێشى وتووە، "ئەگەر فەرمانى تيرۆركردنى سلێمانى دەربكەين ئەوا دەبێت پلانيش بۆ ئەو هەنگاوانە دابنێيت كە پێويستە بگيرێنە بەر ئەگەر ئێران گرژيەكانى زيادكرد".

 

هەمان كتێب باسى لەوەكردوە كە ئەو سيناتۆرە بۆ ترەمپى ڕونكردووەتەوە "ئەگەر بە هەر ڕێگەيەك تۆڵەيان كردەوە كە دەشيكەن، ئەوا پێويستە ئامادەبيت كە پاڵاوتگەكانى نەوت لەناوبەريت، ئەگەر ئەوەش بكەيت ئەوا شەڕێكى نيمچە گشتگير دەبێت".

 

نوسەر ئێدوارد وودوارد ئەوەشى ڕونكردوەتەوە، ترەمپ دەربارەى سلێمانى وتويەتى، "ئەو شايستەى ئەوەيە، ئەو هەموو زانياريەمان لايە و پيشانى دەدەن كە سولەيمانى پلانى هێڕشكردن دادەڕێژێت".

 

سەبارەت بەوەش گراهام بە ترامپى وتوە، "هەروەك هەموو جارێك ئەوە دەكات"، لەسەر ترەمپ پێويستە بير لە وەڵامدانەوەى ئەوە بكاتەوە كە ئێران دەيكات لە وەڵامدا بەتايبەتى كە هەڵبژاردنەكان نزيكبوونەتەوە و گراهام ئەوەشى بە سەرۆكى ئەمريكا وتووە  کە "ئەوە مەترسى شەڕى گەورەى لێدەكرێت".

 

نوسەر ئەوەشى ئاشكراكردوە، ترەمپ باسى ئەو هێرشە موشەكيانەى كردوە كە بەڵێندەرێكى ئەمريكيان لە عێراق كوشت لە مانگى 12ى ساڵى ڕابردوو، هەروەها دواى ڕۆژێكيش لە قسەكانى ترەمپ و گراهام ميليشياكانى عێراق نزيك لە كۆمارى ئيسلامى ئێران هەڵيانكوتايە سەر باڵيۆزخانەى ئەمريكا لە بەغدا و ترامپيش سەبارەت بەوە وتويەتى "ڕێگە نادەين بەئاسانى دەربازبن لەو كارە".

 

ئەوەش هاتوە، گراهام هەر هەستى بە نائارامى كردوە لەو بارەيەوە و بە ترەمپى وتوە، "بەڕێز سەرۆك، ئەوە زيادەڕەوييە و بۆ لە كەسێكى تر نەدەين لە ئاستێكى نزمتر بێت لە سولەيمانى، ئەوە ئاسانترە بۆ ئەوەى هەموان وەريگرن".

 

ئەم قسانەى گراهام بۆ ترەمپ شتێكى ناياب بووە، چونكە ئەو يەكێكە لەو ئەندامانەى كۆنگرێسى ئەمريكا كە هەميشە هانى ئەوە دەدات دەستوەردانى سەربازى زياتر لەسەر خاكى وڵاتانى بيانى بكرێت.

 

وودوارد هێماى بۆ ئەوەشكردوە، گراهام تاكە كەس نەبوو كە نيگەران بوو هەروەها ميك مولفانى، هەڵسوڕێنەرى كارەكانى سەرۆكى كارمەندانى كۆشكى سپى لەو كاتەدا نيگەران بوو و داواكاريەكى بەپەلەى ئاڕاستەى گراهام كردوە لەو بارەيەوە.

 

بەپێى زانياريەكان لە داواكاريەكەدا هاتووە، "پێويستە ڕێگەيەك بدۆزينەوە بۆ وەستاندنى قسەكردن لەسەر لێدان لە سولەيمانى" و لە گراهام پاڕاوەتەوە و پێى وتووە "لەوانەيە گوێ لە تۆ بگرێت"، بەڵام دواى چوار ڕۆژ لەوە ترامپ فەرمانى لێدان لە سولەيمانى دەركردوە.

 

سەرەڕاى ئەوەى گراهام لەگەڵ ئەو كارەدا نەبووە بەڵام پشتگيرى بڕيارەكەى ترەمپی كردوە و لە چاوپێكەوتنێكدا لە بەرنامەى "فۆكس ئاند فريندز" لە مانگى يەكى ئەمساڵ سەبارەت بە لێدان لە سولەيمانى وتويەتى "لێدانێكى پێشوەختە و بەرگرييانە و پلان بۆداڕێژراو بوو بۆ لەناوبردنى ڕێكخەرى ئەو هێڕشانەى كە هێشتا ئەنجام نەدراون".

 

ئەوەشى ڕونكردبوەوە، لەسەر حسابى ناوچەكە و لەهەموو ناوچەكانەوە سەرۆك لە ئەگەرى ڕوودانى هێرش ئاگادار كراوەتەوە و بەپێى ئەوەش جوڵەى كردوە.

 

سەرەڕاى ئەوەى لەسەر ئاستێكى فراوان هاوڕابوون هەيە لەسەر ئەوەى قاسم سولەيمانى بەرپرسە لە كوشتنى چەندين سەربازى ئەمريكى، بەڵام بڕيارەكەى ترامپ جێى مشتومڕێكى گەورە بوو، هەنگاوێك بوو كە سەرۆكانى پێشووى ئەمريكا "جۆرج دەبليو بۆش" و "باراك ئۆباما" نەياننا و پێيان وابوو ئەو هەنگاوە چارەنوسێكى مەترسيدارى دەبێت.