ناس کورد-
لەدوای سەردانیکردنی بۆ پارێزگای هەڵەبجە و دەروازەی سنوریی باشماخ، مستەفا کازمی گەیشتەوە فڕۆکەخانەی سلێمانی و سەردانەکەی کۆتایی هات و بەرەو بەغدا بەڕێکەوت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پەیامنێری ناس کورد ڕایگەیاند، کەمێک بەرلەئێستا، مستەفا کازمی لە دەروازەی سنوری باشماخەوە گەیشتەوە شاری سلێمانی و سەردانەکەی کۆتایی هات.
وتیشی، کازمی لەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە بەرەو بەغدا دەگەڕێتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ پێنجشەممە مستەفا کازمی گەیشتە شاری هەولێر و دواتر چووە دهۆک و دەروازەی سنوریی ئیبراهیم خەلیل، ئەمڕۆش گەیشتە شاری سلێمانی و دواتر بەرەو هەڵەبجە و لە کۆتا سەردانیشدا چووە دەروازەی سنوریی باشماخ.