گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری دەرەوەی توركیا سەردانی هەولێر و بەغدا دەكات

2019.04.26 - 14:42
وەزیری دەرەوەی توركیا سەردانی هەولێر و بەغدا دەكات

ناس كورد-

بڕیارە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو (28ی نیسانی 2019)، مەولود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی توركیا سەردانی عێراق بكات و لەگەڵ لێپرسراوانی ئەو وڵاتە پرسی گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە تاوتوێ‌ بكەن.

.

ئاژانسی سی ئێن ئێنی توركی بڵاوی كردەوە، سەردانەكەی چاوش ئۆغڵۆ بۆ عێراق گتشگیر دەبێت و لە پەراوێزی سەردانەكەیدا شاری بەغداد و بەسڕە و هەولێر بەسەردەكاتەوە و لەگەڵ گەورە لێپرسراوانی عێراق و هەولێر كۆدەبێتەوە و تاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان و ئەو گۆڕانكارییە خێرایانە دەكات كە لە ناوچەكەدا سەریانهەڵداوە.

.

ئاژانسە توركییەكە، ئاماژەی بەوە كردووە كە توركیا بەنیازە بڕی 5 ملیار دۆلار وەك قەرز بداتە عێراق بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی ئەو وڵاتە لە دوای داعش و بەشێكی سەردانەكەی ئۆغڵۆ بۆ تاوتۆیكردنی ئەو بابەتەیە.

.

سەبارەت بە ئامانجی سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی وەزیری دەرەوەی توركیا بۆ پارێزگای بەسڕە و هەولێر ئاژانسی سی ئێن ئێنی توركی، ئاماژەی بەوە كردووە، پێدەچێت سەردانەكەی بەسڕە بۆ كردنەوەی كونسڵخانەی گشتی وڵاتەكەی بێت لەو پارێزگایە، لەبارەی سەردانەكەی بۆ هەولێریش بەگوێرەی سی ئێن ئێن بۆ دووپاتكردنەوەی بەیوەندییەكانی ئەنقەرە و كوردستانە، بە تایبەت دوای ئەوەی توركیا بەتوندی و ئاشكرا دژی ڕیفڕاندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان بوو لە ئەیلولی 2017 دا .

.