گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاککەرانى سێ وڵات هێرشدەکەنە سەر هەڵمەتەکانى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمریکا 

2020.09.11 - 11:02
App store icon Play store icon Play store icon
هاککەرانى سێ وڵات هێرشدەکەنە سەر هەڵمەتەکانى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمریکا 

ناس کورد-

کۆمپانای مایکرۆسۆفتی ئەمریکی ڕایگەیاند، ڕوسیا، چین و ئێران دەیانەوێت لەڕێگەی هاککەرەکانیانەوە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا بکەن بە ئامانج و سیخوڕی بەسەرەوە بکەن و کاریگەری بکەنە سەر ئەنجامەکانی.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئەمڕۆ (هەینی، 11ی ئەیلولی 2020) کۆمپانیای مايكرۆسۆفت، زەبەلاحی پیشەسازی تەکنەلۆژیا لە ئەمریکا ڕایگەیاند "کۆمەڵێک زانیارییان دەستکەوتووە کە ئاماژە بەوە دەکەن ڕوسیا، چین وئێران لە هەوڵی ئەوەدان هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا بکەن بە ئامانج وکاریگەری لەسەر ئەنجامەکانی دروست بکەن".  

 

کۆمپانیا ئەمریکییەکە باسیلەوەکردوە "ئاماژەکان ئەوە دەردەخەن کە هاککەرەکان بەبێ هیچ جیاوازییەک هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی هەردوو بەربژێر بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا  ترەمپ وبایدنیان کردووەتە ئامانج".

 

هاوکات کریستۆڤەر کریس، گەورە بەرپرسی بەشی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا لەو بارەیەوە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی وتووە "هۆشدارییەکانی مایکرۆسوفت ئەو زانیاریانە پشتڕاست دەکەنەوە کەپێشتر ڕاپۆڕتەکانی دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا ئاماژەیان پێکردوە لە بارەی دەستێوەردانی بیانی لەهەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا".

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی مایکرۆسۆفت "ئەو گروپە هاککەرە ڕوسییەی کە لە ساڵی 2016دا هەوڵیداوە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا بکات بە ئامانج لە ئێستادا هەمان گروپە کە دەیەوێت سیخوڕی بەسەر هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکادا بکات بۆ ساڵی 2020".

 

ئاماژە بەوەشکراوە "هاککەرە چینیەکان وئێرانییەکان هاوشان لەگەڵ هاککەرە ڕوسییەکان ئامانجیان ئەوەیە لەڕێگەی دزەکردن بۆناوهەژماری ئەلکترۆنی چەند توێژێکی سیاسی لە ئەمریکا کاریگەری لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە دروست بکەن کەبڕیارە لەمانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت".