گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دۆناڵد ترەمپ:لەماوەیەکى کەمدا ژمارەى هێزەکانمان لە عێراق بۆ دوو هەزار سەرباز کەم دەکەینەوە

2020.09.11 - 08:26
App store icon Play store icon Play store icon
دۆناڵد ترەمپ:لەماوەیەکى کەمدا ژمارەى هێزەکانمان لە عێراق بۆ دوو هەزار سەرباز کەم دەکەینەوە

ناس کورد-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا لە ماوەیەکى زۆر کەمدا ژمارەى هێزەکانى لە عێراق بۆ دوو هەزار سەرباز کەم دەکاتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەمیانەى ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا کە لە هەژمارى تویتەرى کۆشکى سپى بڵاوکرایەوە و ئاژانسەکانى هەواڵى جیهان بڵاویان کردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا ئاماژەى بە کەمکردنەوەى هێزەکانى ئەمریکا کرد لە عێراق و وتى "لەماوەیەکى زۆر کەمدا هێزەکانمان لەعێراق کەمدەکەینەوە بۆ دوو هەزار سەرباز".

 

لێدوانەکەى ترەمپ لەبارەى کەمکردنەوەى هێزەکانى ئەمریکا لە عێراقدا لە کاتێکدایە کە ڕۆژى (چوارشەممە)ى ڕابردوو سوپاى ئەمریکا رایگەیاند، ژمارەى سەربازەکانى ئەمریکا لە 5200 سەربازەوە کەم دەکەنەوە بۆ 3000 سەرباز.

 

هاوکات لە مانگى ڕابردوودا ئاژانسى هەواڵى ڕۆیتەرز لەسەر زارى چەند بەرپرسێکى ئەمریکاوە بڵاوى کردەوە کە چاوەڕواندەکرێت ئەمریکا یەک لەسەر سێى هێزەکانى لە عێراق کەم بکاتەوە.