گه‌ڕان

Shadow Shadow
ناس نیوز

ڤیدیۆ؛ هەڤاڵ ئەبوبەکر وردەکاری سەردانەکەی کازمی بۆ سلێمانی ئاشكرادەکات

2020.09.10 - 22:24

ناس کورد- 

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سبەینێ مستەفا کازمی، سەردانی شاری سلێمانی دەکات و سەرەتاش لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و حکومەتی خۆجێیدا کۆدەبێتەوە و دواتریش دەچێتە پارێزگای هەڵەبجەش. 

 

پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، مستەفا کازمی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی شاری سلیمانیدا کۆدەبێتەوە و بەرهەم ساڵح، سەرۆکی کۆماری عێراق لایەنەکان کۆدەکاتەوە و سەرپەرشتی کۆبوونەوەکان دەکات. 

 

پارێزگاری سلێمانی سەردانەکەی مستەفا کازمی لەمکاتەدا بە هەنگاوێکی گرنگ ناودەبات بۆ ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا.