گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەرێمی کوردستان؛ لەحەوت مانگی ئەمساڵدا 103 کەس خۆیان کوشتووە

2020.09.10 - 21:38
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێمی کوردستان؛ لەحەوت مانگی ئەمساڵدا 103 کەس خۆیان کوشتووە

ناس کورد-

لەڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی خۆکوشتندا، وتەبیژی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێم ڕایگەیاند، بەگوێرەی ئامارەکان لە حەوت مانگی ئەمساڵدا، 103 کەس لە هەرێمی کوردستان خۆیان کوشتووە کە زۆرترینیان لە سلێمانی بووە، ئاماژەی بەوەشكرد، ئامارەکانی خۆکوشتنی پیاوان زیاترن لە ژنان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ساڵانە و 10ی ئەیلولی هەموو ساڵێک لەلایەن رێکخراوی جیهانیی مافی مرۆڤەوە بەڕۆژی جیهانی بەرەنگاربووونەوەی خۆکوشتن دیاریکراوە و بەگوێرەی ڕێکخراوەکە، ساڵانە 800 هەزار کەس لە جیهاندا خۆیان دەکوژن و پێشبینیش دەکرێت، ئەمساڵ ژمارەکە بگاتە یەک ملیۆن کەس.

 

محەمەد گۆمەشینی، وتەبێژی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێم بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "بەگوێرەی ئەو ئامارانەی لای ئێمە تۆماررکراون، لە حەوت مانگی ئەمساڵدا، 103 کەس لە هەرێمی کوردستان خۆیان کوشتووە."

 

وتیشی: "بەگوێرەی ئامارەکان سلێمانی زۆرترین ڕێژەی خۆکوشتنی تێدا بووە کە 40 حاڵەت بوون، هەروەها 28 حاڵەت لە هەولێر هەبوون، لە دهۆکیش 15 حاڵەت و لە سۆران 11 حاڵەت هەبوون، هەروهها لە گەرمیان و ڕاپەڕین هەریەکەو چوار حاڵەت هەبوون، هەڵەبجەش کەمترین حاڵەتی خۆکوشتنی تێدا بووە بە یەک حاڵەت."

 

وتەبێژی دەستەی مافی مرۆڤ زۆرینەی هۆکارەکانی خۆکوشتنی بۆ کێشەی دارایی و کۆمەڵایەتی گەڕاندەوە، بەتایبەتی لە ئەمساڵدا.

 

ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا بەهۆی زیادبوونی قەیرانی دارایی و بەهۆی ئەوەی فشارەکان زیاتر لەسەر پیاوانن، ڕیژەی خۆکوشتنی پیاوان زیاتر بووە بەراورد بە ژنان و زیاتر پیاوان خۆیان دەکوژن بەراورد بە ژنان.