کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
سەرۆكی سریلانكا رەتیدەكاتەوە لە بارەی هۆشداری وڵاتانی هاوسێوە بۆ ئەنجامدانی تەقینەوە لە وڵاتەكەی هیچی شتێكی پێ وترابێت و ئاماژە بەوە دەكات لە ئێستادا دەزگا ئەمنییەكانی وڵاتەكەی بەشوێن 140 تۆمەتبار دەگەڕێت كە گومان دەكرێت سەر بە رێكخراوی داعش بن.
.
مایپریبالا سیریسینا سەرۆكی سریلانكا، ئاماژەی بەوە كرد، ئەو ڕاپۆرتە هەواڵگیریانەی وڵاتانی دراوسێی نەخوێندۆتەوە كە وەك هۆشدارییەك لەبارەی ئەنجامدانی كردەوەی خۆكوژی و تەقینەوە لە سریلانكا ئاراستەی حكومەتەكەی كراوە.
.
روونیشیكردەوە، لە ناوەڕاستی نیسانی ئەمساڵدا لەگەڵ وەزیری بەرگری كۆبۆتەوە بەڵام هیچی پێڕانەگەیاندووە دەربارەی ڕاپۆرتی هەواڵگیری وڵاتانەوە كە هۆشداری لە ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی لەناو دەدەن.
.
بەرەبەیانی دوێنێ (پێنجشەممە) تەقینەوەیەكی تر لە شارۆچكەی بوگدا لە دوری 40 كیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی شاری كۆڵۆمبۆی پایتەختەوە ڕوویدا.
.
تەقینەوەكە لەناو حاوییەی خۆڵ و خاشاك ڕوویدا و هیچ زیانێكی گیانی نەبوو، ئەوەش یانزەهەمین تەقینەوەیە لەو زنجیرە تەقینەوانەی كە لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا پایتەخت و چەند شارێكی سریلانكای هەژاند، هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە لە ترس و دڵەڕاوكێیەكی بەردەوامدان، هاوكات تەواوی ئەو ڕێگایانەی دەچنەوە سەر پایتەخت داخراوون.
.
هەرچەندە ڕێكخراوی داعش بەرپرسیارێتی تەقینەوەكانی لەئەستۆگرت، بەڵام دەسەڵاتدارانی سریلانكا”گروپی تەوحیدی وەتەنی” و كۆمەڵەی میلەتو ئیبراهیم” بە تێوەگلان لە تەقینەوەكان تۆمەتباردەكەن.
.
لێدوانەكەی سەرۆكی سریلانكا لەكاتێكدایە كە لە دوای تەقینەوەكان چەند وڵاتێك ئاماژەیان بەوە كرد كە چەندین راپۆرتی هەواڵگیریان داوە بە سریلانكا و ئاگاداریان كردۆتەوە لە هێرشێكی تیرۆری لەم جۆرە.
.
بەوتەی سەرۆكی سریلانكا، پەیوەندییەكی قوڵ هەیە لەنێوان تیرۆر و بازرگانی ماددە هۆشبەرەكان.
.
جەختیشی كردەوە، ئەو پڕۆژەی ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرانەی كە ئەنجاممانداوە هۆكاربوون بۆ ئەم كارە تیرۆریستیەی هەفتەی پێشوو.
.
لەبەشێكی تری لێدوانە رۆژنامەوانییەكەیدا سەرۆكی سریلانكا ئاماژەی بە كوشتنی هاشم زەهران رێكخەری سەرەكی تەقینەوەكان كرد كە لە هێرشێكی هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتە بۆ سەر ئۆتێلی شانگریلا، كوژراوە.
.
وتیشی "هێزە ئەمنییەكانی سریلانكا بەدوای 140 كەسی دیكەوەیە كە تۆمەتبارن بە تێوەگلان لەو تەقینەوانە و گومان دەكرێت سەر بە رێكخراوی داعش بن".