ناس کورد-
بۆ یەکەمجار لەلایەن هێزەکانى هاوپەیمانانەوە قەرەبوویەکى مادى زۆرى هاوڵاتییەکى عێراقى کرایەوە کە ساڵى 2015 لەلایەن فڕۆکەکانى ئەو هاوپەیمانێتییەوە بەهەڵە بۆردمانى ماڵەکەى کراوە و چەندین کەسیى خێزانەکەى بەو هۆیەوە لەدەستداوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕۆژنامەى گاردیانى بەریتانى بڵاویکردەوە، باسم ڕازۆى تەمەن 61 ساڵ لەلایەن حکومەتى هۆڵەندییەوە بەبڕى ملیۆنێک یۆرۆ کە دەکاتە (ملیۆنێک و 200 هەزار دۆلار) قەرەبوو کراوەتەوە، ئەوەش بەهۆى بۆردمانکردنى ماڵەکەى بەهەڵە لەلایەن فڕۆکەى ئێف 16ى هۆڵەندییەوە بەهەڵە لەشارى موسڵ لە ساڵى 2015 لەکاتى شەڕى داعش دا.
بەگوێرەی ڕۆژنامەکە ڕازۆ کە ئێستا کەم ئەندام بووە، ناتوانێت بەپێیەکانى ڕێبکات بەهۆى پێکانیى لەلایەن فڕۆکەکانەوە، یەکەم هاووڵاتى مەدەنیى عێراقییە لەلایەن هێزەکانى هاوپەیمانانەوە قەرەبوو کراوەتەوە.
لاى خۆشیەوە ئانک بێڵفێڵد، وەزیرى بەرگرى هۆڵەندا لەنامەیەکدا بۆ پەرلەمانى وڵاتەکەى ڕایگەیاندووە، حکومەت دان نانێت بەبەرپرسیارێتى بەرامبەر مردن لەو ڕوداوانەدا، بەڵام بەهۆکارى مرۆیى بڕیارى داوە قەرەبووى ئەو حاڵەتە بکاتەوە.
مانگى ئەیلولى ساڵى 2015، ئەوکاتەی لەلایەن فڕۆکەکانى هۆڵەنداوە بۆردۆمانى ناوچەیەکی داعش کرا، بەڵام بەهەڵە بۆردومانی ماڵی ڕازۆ کراوە و بەهۆیەوە، هاوسەرەکەى ڕازۆ کە ناوى میادەیە و کچێکى تەمەن 21 ساڵان و برازایەکى تەمەن 18 ساڵانى کوژران..
کاتێک لەلایەن پارێزەرەکەیەوە هەواڵی قەرەبووکردنەوەکەی پێدەوترێت، ڕازۆ دەڵێت، هەموو ئاواتێکى لەدەستداوە، بەڵام ئەو هەواڵە خۆشحاڵى کردووە کە ئەو کێشەیە بەخێرایى چارەسەر کراوە و بۆ بەرقەرارکردنى ئاشتیش داواى دیدارى ئەو فڕۆکەوانە دەکات کە ماڵەکەى بۆردومان کردووە.