گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

لێدوانەکەم دەستکارى کراوە و شێوێنراوە

بەڕێوەبەری ناحیەی ئەلقوش هەواڵی داواكردنی گەڕانەوەی ناحیەكەی بۆ سەرهەرێم ڕەتكردەوە

2019.04.26 - 11:42
App store icon Play store icon Play store icon
بەڕێوەبەری ناحیەی ئەلقوش هەواڵی داواكردنی گەڕانەوەی ناحیەكەی بۆ سەرهەرێم ڕەتكردەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد– فوئاد عەبدوڵا

بەڕێوەبەری ناحیەی ئەلقوش رەتیكردەوە داوایەكی پێشكەش بە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كردبێت بۆ گەڕانەوەی ناحیەكە بۆ سەر هەرێمی كوردستان و ئەو لایەنانەی ئەو هەواڵەیان بڵاوكردۆتەوە، بە شێواندن و دەستكاریكردنی لێدوانەكەی تۆمەتباری كردن.

.

لارا یوسف بەڕێوەبەری ناحیەی ئەلقوش تایبەت بەناس كورد-ی راگەیاند" 80%ی دانیشتوانی ناحیەكە ئێزیدین، 20% لە پێكهاتەكانی عەرەب و كورد و كریستیانن، و لە چاوپێكەوتنێكماندا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوای درێژكردنی دەستی یارمەتیمان لێكرد بۆ خزمەتكردنی دانیشتوانی ناحیەكە لە هەموو ڕویەكەوە، بەڵام داواكەم شێویندراوە و بەكارهێنراوە بۆ بەرژەوەندی و مەرامی سیاسی تایبەت".

.

روونیشیكردەوە، لە هەموو دەرگایەك دەدەن بۆ خزمەتكردن و پێشكەشكردنی داخوازی ناحیەكەیان، و بەبەردەوامی وەفد و ڕێكخراوە و لایەنە سیاسیەكان سەردانیان دەكەن بۆ بەئاگابوون لە ڕەوش و گوزەرانی ئەو پێكهاتە ئاینی و ئیتنیانەی لە ناوچەكە دەژین و لە نزیكەوە لە جێگیركردنی ئارامی و گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان دەڕوانن.

.

لەراگەیەندراوێكدا مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی بابلیون كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، نیگەرانی خۆیان بەرامبەر بە داوایەكی لارا یوسف بەڕێوەبەری ناحیەی ئەلقوش دەربڕی، بە گوێرەی راگەیەندراوەكە بەڕێوەبەری ناحیەكە دەیەوێت ئەو ناحیە كریستان نشینە لە پارێزگای نەینەوا داببڕێت و بیخاتە سەر هەرێمی كوردستان و لەو بارەیەوە داوایەكی ئاراستەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كردووە.

.

بەڕێوەبەری ناحیەی ئەلقوش ئاماژەی بەوە كرد، ناوچەكەیان وەك بەشەكانی تری عێراق بێبەشە لە خزمەتگوزاری و پڕۆژە و ئاوەدانكردنەوە، و حكومەتی عێراق كەمتەرخەمە لەو ڕووە و بەهەوڵی تاكەكەسی خۆیان توانیویانە زاڵبن بەسەر نەهامەتییەكاندا و جەختیكردەوە "ئەمەش هەندێ لایەنی سیاسی نیگەران كردوە و هەوڵی نانەوەی ململانێ و پشێوی لە ناوچەكە دەدەن بە هەر شێوەیەك بێت".

.

ناحیەی ئەلقوش سەر بەقەزای تەلكیفە و 45 كیلۆمەتر لە ناوەندی شاری موسڵەوە دوورە، دانیشتوانەكەی كریستیانن، و بە ناوچەیەكی جێناكۆك لە نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەندی هەژمار دەكرێت.