گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حەشدى شەعبى لە بەرەبەیاندا ئۆپراسیۆنێکى لە دوزخورماتوو ئەنجامدا

2020.09.10 - 08:54
App store icon Play store icon Play store icon
حەشدى شەعبى لە بەرەبەیاندا ئۆپراسیۆنێکى لە دوزخورماتوو ئەنجامدا

ناس کورد-

حەشدى شەعبى و هێزە ئەمنییەکان لە بەرەبەیانییەکى زوودا ئۆپراسیۆنێکى هاوبەشیان بۆ ڕاوەدوونانى چەکدارانى داعش لە قەزاى دوزخورماتوو لە رۆژهەڵاتى پارێزگاى سەڵاحەدین، ئەنجامدا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەڕێوەبەرایەتى راگەیاندنى حەشدى شەعبى لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد کە هێزێکى هاوبەش لە یەکەى ئۆپراسیۆنەکانى کەرکوک و رۆژهەڵاتى دیجلە لە حەشدى شەعبى و وەڵامدانەوەى خێرا و سوپاى عێراق، بەرەبەیانى ئەمڕۆ (پێنجشەممە) ئۆپراسیۆنێکیان لە قەزاى دوزخورماتوو لە رۆژهەڵاتى پارێزگاى سەڵاحەدین ئەنجامدا.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، ئۆپراسیۆنەکە بە ئامانجى ڕاوەدوونان و دەستگیرکردنى شانە نوستووەەکانى داعش لەو ناوچەیە ئەنجامدراوە.