گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەندى گامالى ڕوسى: زانياريیەكان سەبارەت بە ڤاكسينەكەمان دروستن و باوەڕپێکراوون

2020.09.10 - 08:32
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەندى گامالى ڕوسى: زانياريیەكان سەبارەت بە ڤاكسينەكەمان دروستن و باوەڕپێکراوون

ناس کورد-

ناوەندى "گامالى" ڕوسى بۆ لێكۆڵينەوە لە پەتاكان و زيندەوەرزانى بە هەموو شێوەيەك ئەو تۆمەتانە ڕەتدەكاتەوە كە باس لەوە دەكەن ئەو داتايانەى سەبارەت بە ڤاكسينى "سپۆتنيك V" لە گۆڤارى "The Lancet"ى پزيشكى بەريتانى بڵاوكراونەتەوە ورد نين.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

نۆزدە زانا نامەيەكيان لە پێگەى ئەلكترۆنى "Cattivi Scienziati"ى ئيتاڵى بڵاوكردوەتەوە و تێيدا هاتوە، متمانەيان بەو بڵاوكراوە نييە كە لە گۆڤارە بەريتانييەكە بڵاوكراوەتەوە، چونكە نمونەى داتاكان دووبارەن.

 

لەو بارەيەوە "دينيس لۆگۆنۆف" جێگرى بەڕێوەبەرى ناوەندى "گامالى" بە ڕۆژنامەى "كۆميرسانت"ى وتوە: ئەو داتايانەى بڵاوكراونەتەوە وردن و بڕواپێكراون، بە سەرجەم تاقيكردنەوەكاندا تێپەڕيون كە پێنج كەس پێيدا چونەتەوە لە گۆڤارەى لانسێتى بەريتانى.

 

ئەوەشى ڕونكردوەتەوە: پرۆتۆكۆڵى قەرەوێڵەيى تەواو پێشكەش بە بەڕێوەبەرى هەواڵى گۆڤارەكە كراوە، ئەو داتايانەمان داوەتێ كە بەدەستمان هێناوە نەك ئەو داتايانە كە پێويستە بەدڵى شارەزايانى ئيتاڵى بێت.

 

پێشتر گۆڤارى The Lancet ئەنجامى تاقيكردنەوەى قەرەوێڵيەى ڤاكسينى "سپۆتنيك V"ى دژە ڤايرۆسى كۆرۆنايان بڵاوكردەوە كە بريتى بوو لە تاقيكردنەوە لەسەر 76 كەس بە دوو قۆناغ، ڤاكسينەكە سيستمى بەرگرى هەموو بەشداربوانى دژى كۆرۆنا بەهێزكردبوو.