گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’بەشى پێويستى ناوخۆ هێلكە ومريشك بەرهەمدەهێنين’

وەزيرى بازرگانى عێراق: كار بۆ كۆنترۆڵكردنى دەروازەكان بەوانەى هەرێمى كوردستانەوە دەكەين

2020.09.09 - 23:15
وەزيرى بازرگانى عێراق: كار بۆ كۆنترۆڵكردنى دەروازەكان بەوانەى هەرێمى كوردستانەوە دەكەين

ناس کورد- 

وەزيرى بازرگانى عێراق رایگەیاند، وەزارەتەكەيان بەردەوامە لە گەشەپێدانى كەرتى دەواجنەكان بۆ ئەوەى بەشى پێويست هێلكە و گۆشت بخەنە بازاڕەكانەوە و بەرهەمى ناوخۆيى بەرزبكەنەوە.

 

محەمەد كەريم خەفاجى، وەزيرى بازرگانى عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، كارەكان بەگوێرەى بەرنامەى كار و لە چەند ميحوەرێكەوە دەكرێن بۆ كۆنترۆڵكردنى سنورەكان و ڕێگەكرتن لە قاچاخچێتى، ئەوەش لە ڕێگەى دانانى میکانیزمى چالاك بۆ كۆنترۆڵكردنى خاڵە سنوريەكان بەوانەى هەرێمى كوردستانيشەوە.

 

باسى لەوەشكرد، ميحوەرى دوەميش بريتييە لە دابينكردنى عەلەف و پشتگيرى بەهەموو ڕێگەكان وەك پشتگيرى حكومەت و لێخۆشبونى گومرگ لە هاوردەكاران و بابەتى كەڵەكەبونى پارە لەسەر خاوەنى كوشتارگەكان و دەواجنەكان و دواخستنى ئەو قەرزەى لەسەريانە لەلايەن بانكى كشتوكاڵى و سندوقى قەرزەكان.

 

وەزيرى بازرگانى جەختى لەسەر ئەوەشكردوەتەوە، جێگيركردنى بانكى كشتوكاڵى لەسەر وەزارەتى كشتوكاڵ گرنگە ئەوەش بە ياساى بودجە، ئەوەى لە ساڵى 2020 ماوەتەوە.

 

هێماى بۆ ئەوەشكرد، پێويستە پشتگيرى ئەو دۆسیە گرنگە بكرێت چونكە كەرتى دەواجنەكان و پرۆژە كشتوكاڵيەكانى تر پشتگيريكەرى قوتى هاووڵاتيانە، كارپێكردنى پرۆژە كشتوكاڵيەكان دەبێتە هۆى گێڕانەوەى پارە بۆ خەزێنەى دەوڵەت و كەمكردنەوەى بێكارى.