گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مستەفا كازمى خانەى ’مەزهەب’ى لە فۆرمى وەرگرتنى خوێندكارانى کۆلێژى سەربازى لابرد

2020.09.09 - 22:00
App store icon Play store icon Play store icon
مستەفا كازمى خانەى ’مەزهەب’ى لە فۆرمى وەرگرتنى خوێندكارانى کۆلێژى سەربازى لابرد

ناس کورد- 

مستەفا كازمى سەرۆكوەزيرانى عێڕاق فەرمانيكرد كە پشت بە زانيارى جوگرافى ببەسترێت لە زانياريە تۆماركراوەكانى كارمەندانى دەوڵەت و وەرگرتنى خوێندكارانى كۆلێژە سەربازيەكانيش لەسەر بنەماى مەزهەبى لە هەموو شوێن و ناوچەكان هەڵبوەشێنرێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەى راگەیەندراوێکى سەرۆكايەتى ئەنجومەنى وەزيرانى عێراق، كازمى فەرمانيكردوە ڕيزبەندى خوێندكارانى وەرگيراو بەگوێرەى ئينتيماى مەزهەبى هەڵبوەشێنرێتەوە لە سەرجەم دامەزراوەكانى دەوڵەتدا.

 

لەراگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، سەرۆکوەزیران فەرمانيكردوە لە زانياريە تۆماركراوەكانى كارمەندانى دەوڵەتدا پشت بە دابەشكردنى جوگرافى ببەسترێت، پێويستە دامەزراوەكانى دەوڵەت بەتايبەتى هێزە ئەمنيەكان لەهەموو ئەوانە دوربكەونەوە كە هانى دابەشبون دەدەن و هۆكارى دوركەوتنەوە لەنێوان ڕۆڵەكانى يەك نيشتمان و يەك خوێن دروستدەكات.

 

ڕونيشيكردوەتەوە، خوێنى سەرجەم عێراقيەكان لەپێناو خاكى عێراقدا ڕژاوە و هەموو بە ڕەنگى شەهادەت و پاڵەوانى بووە، لەكاتى ڕژانى و خۆفيداكردن بۆ يەك عێراقى يەكگرتوو پرسيارى لێنەكراوە لە چ ڕيزێكە.

 

هەروەها هەر ئەمڕۆ سەرۆكوەزيرانى عێراق، بەشێوەيەكى رەسمى لە بەڵگەنامە سەربازيەكاندا بەشى "مەزهەب"ى لابرد.

 

لاى خۆشيەوە ئەحمەد مولا تەڵاڵ وتەبێژى سەرۆكوەزيران لە تۆڕە كۆمەڵايەتيەكان نوسيويەتى، مستەفا كازمى سەرۆكوەزيران و سەرۆكى هێزە چەكدارەكانى عێراق فەرمانى كردوە بە لابردنى ئاماژەى "مەزهەب" لە فۆرمى ئەوانەى لە كۆلێژە سەربازيەكان قبوڵ دەكرێن.

 

باسى لەوەشكردوە: ڕێنمايى ئەوەشى دەركردوە كە هەرگيز بەو ئاليەتە كار نەكرێت لە هەر دامەزراوەيەكى دەوڵەت بێت و بە هەر هۆيەك بێت، هاووڵاتيبون و ناسنامەى عێڕاق پێوانە بێت، لەگەڵ ڕێزگرتن لە سەرجەم ناسنامە لاوەكيەكانى تر.

 

بڵاوبونەوەى فۆرمى وەرگرتنى ئەندامانى هێزە ئەمنيەكان كە خانەيەكى تايبەت بە دياريكردنى مەزهەبى تێدابوو ڕاى گشتى عێراقى جوڵاند، بەرپرسانى وەزارەتى بەرگريش باسيان لەوەكرد کە ئەوە بۆ ڕاگرتنى باڵانسى پێكهاتەيى دانراوە.