گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

190هەزار کەسی تێپەڕاند

ئەمریکا؛ ژمارەی گیانلەدەستدان بەڤایرۆسی کۆرۆنا لە زیادبووندایە

2020.09.09 - 21:40
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا؛ ژمارەی گیانلەدەستدان بەڤایرۆسی کۆرۆنا لە زیادبووندایە

ناس کورد- 

میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا گیانیانلەدەستداوە 190هەزارکەسی تێپەڕاندوە، ئاماژە بەوەش کراوە، تێکڕای ژمارەی گیانلەدەستدان بەپەتاکە لەو وڵاتە ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکردووە. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز"زیاترلە 190هەزار کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا گیانیانلەدەستداوە، لەمانگی ئابی ڕابردوو تێکرای ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە شەش هەزار کەسی لەهەفتەیەکدا تێپەڕاندووە".

 

ئەمە لە کاتێکدایە کەداتاکان ئاماژەیان بەوە کردووە "ئەمریکا لە ڕێژەی گیانلەدەستدان بە پەتاکە لەنێو وڵاتانی جیهاندا پلەی 12ی هەیە ولە ژمارەی توشبووانیش پلەی یەکەمی هەیە لەسەر ئاستی جیهان بەجۆرێک لە ئێستادا زیاترلە شەش ملیۆن کەس لەو وڵاتە گیرۆدەی پەتاکە بوون".

 

لە کۆتاییەکانی ساڵی 2019 ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری ووهانی وڵاتی چین سەریهەڵدا و بەخێرایی لەنێو وڵاتانی جیهاندا بڵاوبووە، لەئێستادا ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسەکە لە جیهاندا 27 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە و نزیکەی 900 هەزار کەسیش بەپەتاکە گیانیانلەدەستداوە.