گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناس کورد وردەکارى یەکەم سەردانى مستەفا کازمى بۆ هەرێمى کوردستان ئاشکرادەکات

2020.09.09 - 17:47
ناس کورد وردەکارى یەکەم سەردانى مستەفا کازمى بۆ هەرێمى کوردستان ئاشکرادەکات

ناس کورد-

مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق یەکەم سەردانى بۆ هەرێمى کوردستان ئەنجام دەدات و لەگەڵ بەرپرسانى هەرێمى کوردستان تاوتوێى کێشە هەڵپەسێردراوەکانى نێوان هەرێم و بەغدا دەکات.

 

سەرچاوەیەکى سیاسى لە عێراق بە ناس کوردى راگەیاند "سبەینێ (پێنجشەممە) مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق بە سەردانێک دەگاتە هەرێمى کوردستان و لە یەکەم وێستگەى سەردانەکەیدا لەگەڵ بەرپرسانى هەرێمى کوردستان لە هەولێر کۆدەبێتەوە و پاشان سەردانى شارى سلێمانى دەکات".

 

سەرچاوەکە جەختى کردەوە "لە سەردانەکەیدا کازمى لە شارى هەولێر چەند دەروازەیەکى سنورى بەسەردەکاتەوە".

 

سەردانەکەى کازمى بۆ هەرێمى کوردستان یەکەم سەردانى ناوبراوە بۆ هەرێمى کوردستان لەدواى دەستبەکاربوونى وەک سەرۆکوەزیرانى عێراق.

 

بەگوێرەى وتەى سەرچاوەکە، لە سەردانەکەدا سەرۆکوەزیرانى عێراق کێشە هەڵپەسێردراوەکانى نێوان هەرێم و بەغدا بەتایبەتى دۆسیەى نەوت و بودجە و هەڵبژاردنەکان و هاوکاریى ئەمنى نێوانیان لەگەڵ بەرپرسانى هەرێمى کوردستان، تاوتوێ دەکات".