گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى کۆرۆنا بڵاوکردەوە ’توشبوون هەر لە هەڵکشاندایە’

2020.09.09 - 17:24
تەندروستى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى کۆرۆنا بڵاوکردەوە ’توشبوون هەر لە هەڵکشاندایە’

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى دۆخى کۆرۆنا لە 24 کاتژمێرى رابردوو بڵاوکردەوە و تیایدا ڕێژەى توشبوون بە ڤایرۆسەکە هەر بە بەرزى ماوەتەوە.

 

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى عێراقدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە 24 کاتژمێرى رابردوودا لە عێراق و هەرێمى کوردستاندا 4243 توشبووى نوێ تۆمارکراوە و سەبارەت بە هەرێمى کوردستان توشبووە نوێکان بەمجۆرە بووە "سلێمانى 141، هەولێر 193، دهۆک 211، کەرکوک 115.

 

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا ژمارەى توشبووە چاکبووەکان لە 24 کاتژمێرى رابردوودا دیارى کراوە و سەبارەت بە هەرێمى کوردستان رێژەکە بەم جۆرە بووە "سلێمانى 100، هەولێر 212، کەرکوک 176.

 

لە راگەیەندراوەکەدا ژمارەى ئەو توشبووانە دیارى کراوە کە لە 24 کاتژمێرى رابردوو گیانیانلەدەستداوە و سەبارەت بە هەرێمى کوردستان لە سلێمانى 8 گیانلەدەستدان و لە هەولێر 4 گیانلەدەستدان و لە دهۆک 7 گیانلەدەستدان و لە کەرکوک 7 گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.