گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی دەستبەسەرداگرتنى میدیاى کەتائیبى حزبوڵای عێراق لەلایەن ئەمریکاوە

2020.09.09 - 16:04
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی دەستبەسەرداگرتنى میدیاى کەتائیبى حزبوڵای عێراق لەلایەن ئەمریکاوە

ناس کورد-

میدیایەکى ئەمریکى ئاشکراى دەکات، کۆشکى سپى چەند ڕێوشوێنێکى لەدژى کەناڵى (الاتجاه) گرتووەتە بەر، لەوانە دەستبەسەراگرتنى ماڵپەڕەکەیان و داخستنى پەیجەکەیان لەفەیسبوک، ئەوەش بەتۆمەتى پەیوەندییان بەکەتیبەکانى حزبوڵاى سەر بە ئێران لە عێراقدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕى ئەلمۆنیتۆرى ئەمریکى لە ڕاپۆرتێکیدا بڵاوى کردووەتەوە، حکومەتى ئەمریکا دەستى گرتووە بەسەر ماڵپەڕێکى هەواڵى عێراقى سەر بە میلیشیا چەکدارەکانى ئێران لەعێراقدا.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، دەستگرتن بەسەر ماڵپەڕەکەدا دواى گرتنەبەرى چەند ڕێوشێونێکى هاوشێوە هاتووە لەدژى چەند کۆمپانیایەک کە مامەڵەیان لەگەڵ کۆمپانیاى وزەى ئێرانى کردبوو.

 

لەماوەکانى ڕابردودا وەزارەتى دادى ئەمریکا ئەوەى ڕایگەیاند، ئەمریکا دەستى گرتووە بەسەر هەردوو ماڵپەڕى  Aletejahtv.com و Aletejahtv.org کاتێک کلیکى لەسەر دەکرێت لەسەرپەڕەى سەرەکى نوسراوە دەستى بەسەردا گیراوە.

 

وەزارەتى داد دەڵێت ئەو ماڵپەڕە پەیوەندى بەکەتیبەکانى حزبوڵاوە هەیە کە ئەمریکا ئەو ڕێکخراوەى خستووەتە لیستى تیرۆرەوە.

 

بەپێی راپۆرتەکە، حکومەتى ئەمریکا توانیویەتى کۆنترۆڵى ئەو ماڵپەڕە ئەمریکیانە بکات چونکە یاسای فیدراڵى بەکارهێنانى ئەو خزمەتگوزارییانەى لەو ڕێکخراوانە قەدەغە کردووە.

 

وتەبێژى وەزارەتى دادى ئەمریکا دەڵێت، نوسینگەى داواکارى گشتى ئەمریکا لەناوچەى باکورى جۆرجیا بڕیارى دەستبەسەراگرتنەکەى جێبەجێ کردووە.

 

هەر لەڕاپۆرتەکەدا ئەوە خراوەتە ڕوو، کەناڵى (ئیتجاه) پەیوەندى بەکەتیبەکانى حزبوڵاوە هەیە کە مانگى کانوونى دووەمى ئەم ساڵ پەیامێکى میلیشیاکانى بڵاوکردەوە و هۆشداری دابووە هێزە ئەمنیەکانى عێراق و داواى لێکردبوون دووربکەونەوە لەپێگە سەربازییەکانى ئەمریکا لەعێراق لەدواى کوژرانى قاسمى سولەیمانییەوە.

 

ڕاپۆرتەکە ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، لەئێستا پەڕەى کەناڵى ئیتجاه لەسەر فەیسبوک داخراوە بەڵام هەژمارەکەى تویتەرى هێشتا چالاکە.