گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا وادەى کشانەوەى هێزەکانی لە عێراق ڕاگەیاند

2020.09.09 - 14:46
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا وادەى کشانەوەى هێزەکانی لە عێراق ڕاگەیاند

ناس کورد-

بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە چەند هەفتەى داهاتوودا زیاتر لە یەک لەسەر سێی هێزەکانیان لە عێراق دەکشێننەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کێنیس ماکنیز، فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ڕۆژنامەنوسانی وت، "لەئێستادا نزیکەى پێنج هەزار و 200 سەربازمان لە عێراق هەیە، لەم مانگەدا کەمی دەکەینەوە بۆ سێ هەزار سەرباز،" واتە دوو هەزار و 22 سەرباز دەکشێنێتەوە.

 

ماکنیز دەڵێت، "ئەوانەى دەمێننەوە بەردەوام دەبن لە ئەرکی ڕاوێژکردن و مەشقپێکردنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى پاشماوەی چەکدارانی داعش."

 

مانگی ڕابردوو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختیکردەوە کە پلانی هەیە لەکاتێکی زوودا هێزەکانیان بکشێننەوە لە عێراق.