گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕووداوێکی لەناکاو ڤاکسینە بەناوبانگەکەى زانکۆی ئۆکسفۆردى ڕاگرت

2020.09.09 - 12:02
App store icon Play store icon Play store icon
ڕووداوێکی لەناکاو ڤاکسینە بەناوبانگەکەى زانکۆی ئۆکسفۆردى ڕاگرت

ناس کورد-

قۆناغى تاقیکردنەوەى ئەزموونى ڤاکسینی دژە کۆرۆنا کە لەلایەن کۆمپانیاى ئەسترازینیکا و زانکۆى ئۆکسفۆردەوە پێشخراوە بەشێوەیەکى کاتى ڕاگیرا، ئەوەش بەهۆى توشبوونى یەکێک لە بەشداربووە خۆبەخشەکانى بە چەند نەخۆشیەکى تەمومژاوى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کۆمپانیاى ئەسترازینیکا ئەو کارەى بە ڕۆتینات ناوبردووە لەکاتى توشبوونى هەر بەشداربوویەک بە نەخۆشیەکى تەمومژاوى ئەنجام دەدرێت.

 

ڤاکسینەکەى کۆمپانیاى ئەسترازینیکا و زانکۆى ئۆکسفۆرد کێبەرکێکارێکى بەهێزە لەنێوان دەیان ڤاکسین کە پێشخراوە لەسەر ئاستى جیهان و دواى بڕینى قۆناغەکانى یەکەم و دووەمە ئەزمونییەکانی، هیوایەکى زۆر هەبوو بۆ ئەوەى ئەو ڤاکسینە بخرێتە بازاڕەوە.

 

بۆ گواستنەوەى بەرەو قۆناغى سێیەمیش، نزیکەى 30 هەزار کەس لە ئەمریکا و بەریتانیا و بەڕازیل و باشورى ئەفریقیا بەشداریان تێدا کرد و زۆرجاریش قۆناغى سێیەمى تاقیکردنەوەى ڤاکسینەکان هەزاران کەس بەشدارى تێدا دەکەن و بۆى هەیە چەندین ساڵیش بەردەوام بێت.

 

ئامادەکارانى ڤاکسینەکە چ دەڵێن؟

وتەبێژى زانکۆى ئۆکسفۆرد دەڵێت، لە تاقیکردنەوە گەورەکەدا ژمارەیەک لە بەشداربووان تووشى هەندێ نەخۆشى دەبن بەڕێکەوت، بەڵام دەبێت بەشێوەیەکى سەربەخۆ و بە چڕوپڕى لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو ڕوداوە بکرێت.

 

بەپێى ڕاپۆرتی بى بى سى ئەمە دووەمجارە تاقیکردنەوەى ئەزموونى ڤاکسینى دژە کۆرۆناى ئۆکسفۆرد ڕادەگیرێت، تاقیکردنەوە ئەزمونیەکەش بەشێوەیەکى ڕۆتینى کتوپڕ ڕادەگیرێت، هەرکاتێک خۆبەشێکى بەشداربوو داخڵى نەخۆشخانە کرا بەهۆى ئەوەى تووشى نەخۆشیەکى ناڕوون تێدا سەرهەڵبدات.

 

بەپێى میدیاکانى بەریتانیاش پێدەچێت لەچەند ڕۆژى داهاتوودا کارەبانى پێشخستنى ڤاکسینەکە دەستپێبکاتەوە.

 

ئێمە لە کوێین لە قۆناغى گەڕان بەدواى ڤاکسینێکدا؟

تڕەمپ دەڵێت، ئەمریکا دەیەوێت پیش هەڵبژاردنەکەى مانگى تیشرینى دووەم ڤاکسینەکە بەردەست بخرێت و ئەو وتانەشى ترس و دڵەڕاوکێ دروستکردووە بەوەى کە سیاسیەت تێکەڵ بەو کارەبکرێت و پیش تەندروستى ببێتە پاڵنەرى پیشخستنى ڤاکسینەکە.

 

لەلایەن نۆ لەو کۆمپانیایانەوە کە هەوڵى پێشخستنى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا دەدەن، لە بەڵێنامەیەکدا ئەوەیان ڕاگەیاند، پابەندى پێوەرە زانستى و ئەخلاقیەکان لەگەڕان بەدواى ڤاکسینەکەدا دەدەن.

 

ئەسترازینیکا لەنێو ئەو کۆمپانیایانەدایە کە ئەو بەڵێننامەیەى واژۆ کردووە داوایەکى بۆ وەرگرتنى ڕەزامەندى ڕێکخستن پێشکەش کردووە دواى ئەوەى بە قۆناغى سێیەمدا تێپەڕى لە هەوڵە کلینیکیەکانى.

 

لەنێو ئەو کۆمپانیانەشدا کە واژووى بەڵێننامەکەیان کردووە، جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن و بیۆ ئان تیک و گلاکسۆ سمیستکلاین و فایەرز و مێرک و مۆدێرنا و سانۆفى و نۆڤاکسى تێدایە.

 

ئەو کۆمپانیایانە بەڵێنى ئەوەشیانداوە تەندروستى و خۆشگوزەرانى هاوڵاتیان لەسەرووى کارەکانیانەوە بێت.

 

ڕێکخراوى تەندروستیی جیهانیش ڕایگەیاندووە، نزیکەى 180 ڤاکسینى دژە کۆرۆنا لە سەرتاسەرى جیهاندا تاقیکراوەتەوە، بەڵام قۆناغى کلینیکیان تێنەپەڕاندووە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، پێشبینى ناکرێت ڤاکسنێک ئەمساڵ ڕێنمایەکى چالاکبوون و سەلامەتى بەدەستبخات تا ڕەزامەندى لەسەر نەدرێت ئەوەش بەهۆى ئەو کاتە زۆرەى بۆ دەستبەرکردنى سەلامەتى لەقۆناغى تاقى کردنەوەى ئەزمونیدا پێویستى پێیەتى.

 

تۆماس ئەکوینى، بەڕێوبەرەى گشتى یەکێتى دەرمانسازان و کۆمەڵەى دەرمانخانەکانى جیهان هەمان پێشبینى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى هەیە لەسەر کاتى بەرهەمهێنانى ڤاکسینەکە.

 

گەرچى هەر یەکە لە چین و ڕوسیا هەوڵى پێدانى ڤاکسینیان بەکارمەندە سەرەکیەکاندا لەو ڤاکسینەى کە پێشیانخستووە بەڵام هیشتا ئەو ڤاکسینانەش لەلایەن تەندروستى جیهانیەوە .دەخرێنە ڕێزى قۆناغى تاقى کردنەوەى کلینیکیەوە.

 

لەهەمان کاتیشدا دەستەى ڕێکخستنى نیشتیمانى و ئیدارەى خۆراک و دەرمانى ئەمریکا پێشنیارى ئەوەى کردووە ڕەزامەندى لە سەر ڤاکسینەکان بدرێن پیش تەواو بوونى قۆناغى سێیەمى تاقى کردنەوەى کلنیکیکى ڤاکسینەکانەوە.