گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمڕۆ ’’ترەمپ کشانەوەى ژمارەیەکى دیکەى هێزەکانیان لە عێراق’’ ڕادەگەیەنێت

2020.09.09 - 11:22
ئەمڕۆ ’’ترەمپ کشانەوەى ژمارەیەکى دیکەى هێزەکانیان لە عێراق’’ ڕادەگەیەنێت

ناس کورد-

بەرپرسێکى باڵاى کۆشکى سپى ئاشکراى دەکات، ئەمڕۆ چوارشەممە، دۆناڵد ترەمپى سەرۆکى ئەمریکا کشانەوەى بەشێکی تری لە هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق ڕادەگەیەنێت.

 

بەرپرسەکە بە مەرجی بڵاونەکردنەوەى ناوەکەى بە ئاژانسى ڕۆیتەرزى ڕاگەیاندووە، ئەوەش بڕیارێکى دیکەى لەچەند ڕۆژى داهاتوودا بەدواداێت لەبارەى کەمکردنەوەیەکى ترى ژمارەى هێزەکانى ئەمریکا لە ئەفغانستان.

 

ئەو بڕیارەش لەکاتێکدایە ترەمپ ڕوبەڕووى کاردانەوە بووەتەوە بەهۆى ئەوەى لەڕاپۆرتێکدا باس لەوە کراوە سەرۆکى ئەمریکا بەشێوەیە سوکایەتى باسى لە کوژراوانى شەڕى ئەمریکاى کردووە.

 

میدیاکان ئەوەشیان بڵاوکردووەتەوە، بەپێى چەند ڕاپرسیەک لەسەر هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى کە کۆتایى ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت، جۆ بایدنى کاندیدى دیموکراتەکان لەپێشەوەى ترەمپەوە بۆ گەیشتن بەکورسى سەرۆکایەتى، ئامانجى تڕەمپ لە ڕاگەیاندنى کەمکردنەوەى ژمارەى هێزەکانى ئەمریکا لەم کاتانەدا بۆ قایل کردنى دەنگدەرانە بەوەى پابەندى بەڵێنەکانیەتى بۆ کۆتایهێنان بەوەى کەبە شەڕە ناکۆتاکانى ئەمریکا وەسفى کردووە.

 

دوو هەفتە پێش ئیستا سەرۆکى ئەمریکا لەکاتى سەردانەکەى سەرۆک وەزیرانى عێراق بۆ کۆشکى سپى بە ڕۆژنامەنوسانى وت: "چاوەڕوانى ڕۆژێک دەکەین ئیدى پێویست نەکات لەوێ بمێنینەوە."

 

لەهەمان کاتیشدا و لەهەمان کۆبونەوەدا مایک پۆمپیۆى وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا لەبارەى کشانەوەى تەواوى هێزەکانیان لەعێراق ڕایگەیاند:"ئەوە ڕوونادات مەگەر بتوانین تەواوى کارە گرنگەکانمان تەواو بکەین".

 

لەئێستادا ئەمریکا نزیکەى پێنج هەزار و 300 سەربازی و ئەفسەری لە عێراقدا هەن، کازمیش دوای سەردانەکەى بۆ واشنتن وتی، ڕێککەوتوون لەسەر دووبارە جێگیرکردنەوەى هێزەکانی ئەمریکا لە دەرەوەی عێراق.