گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەردانیکردنی بەندکراوان دەستیپێکردەوە بەڵام بە مەرج

2020.09.08 - 21:56
سەردانیکردنی بەندکراوان دەستیپێکردەوە بەڵام بە مەرج

ناس کورد-

دوای نزیکەی شەش مانگ لە ڕاگرتنی سەردانیکردنی بەندکراوان لەلایەن کەسوکارییانەوە، ئەمڕۆ سەردانیکردن کرایەوە و وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتیش دەڵێت، ڕۆژان ڕێگە 100 بەندکراو دەتوانن کەسوکاریان سەردانیان بکەن و بۆ هەر بەندراوێکیش سێ کەس ڕێگەی پێدەدرێت سەردانی بکەن.

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 8ی ئەیلولی 2020، لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، دوای نزیکەی شەش مانگ لە ڕاگرتنی سەردانیکردنی کەسوکاری بەندکراوان لە چاکسازیەکانی هەرێمی کوردستان بۆ لای بەندکراوەکانیان ئەمرۆ سێشەممە بە فەرمی سەردانیکردن بۆ کەسوکاری بەندکراوەکان کرایەوە."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، سەردانیکردن بەپێی ئەو ڕینماییانەی کە لەلایەن وەزارەتی کارەوە دەرکراون و بە پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستیەکانەوە دەبێت.

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ڕۆژانە 100 بەندکراو دەتوانن کەسوکاریان سەردانیان بکەن و بۆ هەر بەندکراوێک سێ کەس ڕێگە پێدراوە بچێتەلای، بەمەرجی پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستیەکان بە بەستنی ماسک و دەستکێش .

 

ئەوەش لەکاتیكدایە، بەهۆی ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ماوەی نزیکەی شەش مانگ سەردانیکردنی بەندکراوان لەهەرێمی کوردستان ڕاگیرابوو و تەنها بەڕێگەی ئۆنڵاین ڕێگەدەدرا کەسوکاریان ببینن.