ناس کورد-
ئێوارەی ئەمڕۆ شآندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتە بەغدا و ئەندامێکی شاندەکەش ڕایگەیاند، سەردانەکەیان بەمەبەستی گفتوگۆکردنە لەگەڵ لایەنە سیاسییە عێراقییەکاندا لەبارەی یاسای ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی پەرلەمانی عێراق.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی بە میدیای فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاند: "وەک شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ سەردانی بەغدامان کردووە بە بەمەبەستی دانوستان لەگەل لایەنە سیاسییەکانی عێراق لەبارەی یاسای ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی پەرلەمانی عێراق."
ئاماژەی بەوەشكڕدووە: "ئێمە وەک پارتی لە بەغدا دانوستان لەگەل ھەموو لایەنەکان دەکەین بۆ گەیشتن بە ئەنجامێک لەبارەی شێوازی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق."
بڕیارە گۆڕانکاری بەسەر شێوازی ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراقدا بێت و ئەوەش ناکۆکی لەنێوان لایەنە سیاسییەکاندا دروستکردووە، بەتایبەتی کورد و لایەنە عەرەبییەکان.
بەوتەی خەسرۆ گۆران: " پارتی لەگەل شێوازی یەک بازنەیی دایە بۆ ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق، چونکە فرە بازنەیی لە ناوچەکانی دیکەی عێراق کاریگەری لەسەر دەنگی کورد دەبێت."