گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەبێتە سێهەم گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت لە جیهاندا

ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی: لە 2030دا عێراق رۆژانە 6ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت

2019.04.26 - 08:34
ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی: لە 2030دا عێراق رۆژانە 6ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت

ناس كورد-
ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی لە توێژینەوەیەكدا ئەوەی ئاشكرا كردووە كە عێراق لەسەر ڕێچكەیەكی باش دەڕوات بۆ ئەوەی ببێت بە سێهەم گەورەترن بەرهەمهێنەری نەوت.

.
ئاژانسەكە لە راپۆرتێكدا، ئاماژە بەوە دەكات، عێراق لەسەر ڕێچكەیەكی باش دەڕوات، بۆ ئەوەی لە ساڵی 2030دا ڕۆژانە 6 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم بهێنێت و ئەمەش وا دەكات ببێتە سێهەم گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت لە جیهاندا .

.

ئاژانسەكە روونیدەكاتەوە، بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق لە دەیەی داهاتوودا بەرێژەی 1.3 ملیۆن بەرمیل لەرۆژێكدا زیاد دەكات و بەوەش بەرهەمهێنانی نەوت لەو وڵاتە دەگاتە 5.9 ملیۆن بەرمیل لەرۆژێكدا.

.

فاتح بیرۆل بەڕێوبەری ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا دڵنیایی ئەوەیدا، عێراق یەكێك بووە لە لایەنە سەرەكیەكانی بازاڕی نەوت لە ساڵانی ڕابردووداو بەردەوامیش دەبێت.

.

جەختیشی كردەوە، لە ساڵی 2012وە بەرهەمهێنانی نەوت بەڕێژەی ٪50 زیادی كردووە، سەرەڕای دابەزینی نرخەكان بۆ چەند ساڵێك بەهۆی دروستبوونی داعش و دەستگرتنی بەسەر نزیكەی یەك لەسەر سێی وڵاتدا.

.

ئاژانسەكە لە راپۆرتەكەیدا هۆشداری ئەوە دەدات، سەرەڕای پێشكەوتنە لەبەرچاوەكانی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق بەڵام كۆمەڵێك بەربەست بوونی هەیە كە پەیوەستن بە دۆخی بازاڕی نەوتی جیهانی و وەبەرهێنانی بیانی لەعێراق و جێگیربوونی سیاسی و چەندین هۆكاری تر.

.

لەئێستادا عێراق بە پێنجەم گەورەترن بەرهەمهێنەری نەوت لەجیهان و دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری ڕێكخراوی وڵاتانی هەناردەكەری نەوت (ئۆپیك) دادەنرێت.

.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی نەوتی عێراق، لە مانگی ئاداری رابردوودا هەناردەكردنی نەوتی عێراق لە ڕۆژێكدا نزیكەی 3.4 ملیۆن بەرمیلی تێپەڕاند، ئەمەش دوای ئەوەی كە عێراق رەزامەندی دەربڕی بە كەمكردنەوەی بەرهەم بە مەبەستی بەرزكردنەوەی نرخ.

.