گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دیلیڤەری!

ئایا ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕێگەی خواردنەوە دەگوازرێتەوە؟

2020.09.08 - 20:03
App store icon Play store icon Play store icon
ئایا ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕێگەی خواردنەوە دەگوازرێتەوە؟

ناس کورد-

لیژنەی نێودەوڵەتی کوالێتی کۆنتڕۆڵی میکروبیۆلۆجی خۆراک دەڵێت، بە دەگمەن ڤایرۆسی کۆرۆنا لەڕێگە خواردەمەنییەکانەوە دەگوازرێتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بەڵگانەشی کە پاڵپشتی ئەو بابەتە دەکەن زۆرکەمن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاپۆڕتێکی لیژنەی نێودەوڵەتییەکە، "تائێستا ئەوە پشتڕاستنەکراوەتەوە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەڕێگەی خۆردەمەنییەکان و ماددە خۆراکییەکان و ئەو دەفرانەی کە تێیدایە دەگوازرێتەوە".

 

ئاماژە بەوەکراوە، "تائێستا هیچ خۆراکێک بەوە دەستنیشانەکراوە کە هۆکاربێت بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تائێستاش هیچ کەسێک بەهۆی خواردنەوە توشی نەخۆشییەکە نەبووە، بەڵام پێویستە لەسەر کەسەکان بەهیچ شێوەیەک ڕێکارەکانی بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەى پەتا کۆرۆنا فەرامۆش نەکەن، پاراستنی پاکۆخاوێنی ماددە خۆراکییەکان دەبێت گرنگی پێبدرێت".

 

لیژنەکە جەختیلەوەشکردووە، "پێویست بەوە ناکات وڵاتانی جیهان گەمارۆ بەخنە سەر هاوردەکردنی هیچ ماددەیەکی خۆراکی".

 

لیژنە نێودەوڵەتییەکە بە پێویستی زانیوە کە "بەرپرسانی تەندروستی لە وڵاتانی جیهان گرنگی بە سەلامەتی و تەندروستیی کارمەندانی پێشەسازییە خۆراکییەکان بدەن لە توشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، چونکە ڤایرۆسەکە لە نێوان مرۆڤەکاندا بەئاسانی خۆی دەگوازێتەوە".

 

بیرۆکەی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەڕێگەی ماددە خۆراکییەکانەوە لە مانگی ئازاری ڕابردوو سەریهەڵدا کاتێک توێژینەوەیەکی ئەمریکی ئاماژەی بەوەکرد، "ئەگەری هەیە گەردیلەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەوا و لەسەر تەنە جیاوازەکان لەنێوان سێ بۆ 24 کاتژمێر بمێنێتەوە".

 

لەئێستادا پسپۆرانی بواری نەخۆشییە گوازراوەکان جەختلەوەدەکەنەوە، "باشترین ڕێگا بۆ بەرگرتن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنها خود پارێزییە کەخۆی دەبینێتەوە لە شتنی دەستەکان، پۆشینی دەمامک، دانانی مەودای سەلامەتی نێوان کەسەکان کەدەبێت لە دوومەتر کەمتر نەبێت ودوورکەوتنەوە لە شوێنە داخراوەکان و جەنجاڵەکاندا.