ناس كورد-
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای ڕاگەیاند کە چوار هەزار و 894 توشبووی نوێ و 68 حاڵەتی مردنی بەهۆی نەخۆشییەکەوە تۆمار کراون، هاوکات سێ هەزار و 465 توشبووش چاکبوونەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئامارەکان، ژمارەى توشبووانی گشتیی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتووەتە 269 هەزار و 587 حاڵەت، ژمارەى ئەو کەسانەشی چاکبوونەتەوە گەیشتووەتە 206 هەزار و 324 حاڵەت، واتە 76.6%ی کۆی توشبووان.
ئەوە لەکاتێکدایە ژمارەى گشتیی مردووان بە نەخۆشییەکە گەیشتووەتە حەوت هەزار و 657 کەس.