گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ناکرێت شارەوانی هەشت کارمەندی نەبێت’’

گۆڕستانی نوێی سلێمانی دراوە بە کۆمپانیايەك کە ’’تەنها هەشت کارمەندی هەیە’’ بۆ بەڕێوەبردنی

2020.09.08 - 16:40
App store icon Play store icon Play store icon
گۆڕستانی نوێی سلێمانی دراوە بە کۆمپانیايەك کە ’’تەنها هەشت کارمەندی هەیە’’ بۆ بەڕێوەبردنی

ناس کورد-

سەرۆکی لیژنەی پلان و پڕۆژەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، شارەوانی سلێمانی گۆڕستانی نوێی سلێمانی ئامادەکردووە و دواتر ڕادەستی ئەو کۆمپانیایەی ئێستای کردووە، دەشڵێت، کۆمپانیاکە بە هەشت کارمەند گۆڕستانەکە بەڕێوەدەبەن، ناکرێت شارەوانی هەشت کارمەندی نەبێت گۆڕستانەکە بەڕێوەببەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 8ی ئەیلولی 2020،  لیژنەی پلان و پڕۆژەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەشێوەی مەیدانی سەردانی گۆڕستانە نوێیەکەی شاری سلێمانیان کرد بۆ بەدواداچونی گرێبەستی نێوان سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی و کۆمپانیای جێبەجێکار و شێوازی ڕێکارەکانی ناشتنی مردوو لەو گۆڕستانە.

 

ڕەمەزان نامیق، سەرۆکی لیژنەکە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک ڕایگەیاند: "بەداخەوە کۆمەڵێک هەڵە و کەموکوڕی زۆر لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی و کۆمپانیای جێبەجکار و تەنانەت ئەو گرێبەستەشدا هەیە کەلەنێوانیادا کراوە، لەکۆتایشدا دەبێت کەس وکاری مردوو باجەکەی بدەن ."

me_ga.php?id=893

سەرۆکی لیژنەی پلان و پڕۆژەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە چەند خاڵێکدا کەموکوڕییەکانی گرێبەستەکەی خستووەتەڕوو، کە ئەمانەن:

 

1- شارەوانی خۆی هەموو خزمەتگوزاریەکانی وەک (ئاو،کارەبا،سەوزایی،سیاج،بینا بۆکۆمپانیا،کۆشک بۆ گۆڕهەڵکەن،گەراجی ئۆتۆمبیل،ڕواندنی درەختی) بۆڕوبەری 238 دۆنم زەوی دروستکردووە، دواتر تەسلیمی کۆمپانیای کردوو کەبۆی بەڕێوە ببات

 

2- لەبەرامبەر ناشتنی هەر مردوویەک کۆمپانیا بڕی 260 هەزار دینار وەردەگرێت.

 

3- بەڕێوەبردنی ئەم گۆڕستانە لەلایەن کۆمپانیا تەنها بە (8) کارمەند بەڕێوە دەبرێت، ئایا شارەوانی نەیدەوانی هەشت فەرمانبەر بۆئەم گۆڕستانە دابین بکات لەکاتێکدا سەدان موچەخۆری بندیوار و دەوام نەکردوهەیە .

 

4- پێشتر بۆهاتنە ژورەوەی هەرئۆتۆمبیلێک لەلایەن کۆمپانیا بڕی ( 500) دینار وەردەگیرا بەبێ ئەوەی لەهیچ شوێنێکی گرێبەسەکە ئاماژەی پێدرابێت.

 

5- بڕی ( 25) هەزار دینار وەردەگیرا لەهەر گۆڕهەڵکەنێک کەدێتە ژورەوە و بیەوێت گۆڕێک هەڵبەستێت، ئەمەش لەگرێبەستەکەدا نیە و بەرپرسانی شارەوانی بەزارەکی پێیان وتون وەری بگرن.

me_ga.php?id=894

6- دروستکردنی شوێنی ناشتنی خێزانی: بەپێی گرێەستەکە هەرکەسێک خێزانداربێت و خەڵکی شاری سلێمانی بێت دەتوانێت لەڕێگەی شارەوانی سلێمانی ڕەزامەندی وەربگرێت بۆ ڕووبەری ( 30م ) مەتر دووجا بۆ ئەوەی مردووی کەس و کار و خزمەکانی لەوشوێنەدا بنێژێت.

 

7- کۆمپانیا لەڕێگەی دادگاوە داوای کردووە کە ناشتنی مردوو لەگۆڕستانەکان قەدەغەبکرێت و مردوو بێنن لەم گۆڕستنانە بینێژن .

 

8-  لەهەمووی خۆشتر ئەوەیە کۆمپانیا خۆی ئیعتراف دەکات ئەڵی ئەو نرخەی شارەوانی دیاریکردووە بۆناشتنی مردوو زۆرە و پێویستە کەم بکرێتەوە ( هێشتا ئەوان بەویژدانن )

 

9-  کۆمپانی کێلی قەبرو سەرجەم مەوادی گۆڕ هەڵبەستنی کارگەیەکی هێناوەو بەنایاسایی لەناوگۆڕستانەکە بۆی دەفرۆشێت،لەکاتێکدا لەهیچ شوێنێکی گرێبەستەکەدا ئاماژەی پێنەدراوە.

me_ga.php?id=895

ڕەمەزان نامیق ئاماژەی بەوەشكردووە: " ئێمە لەگەڵ دروستکردنی گۆستانی تازەین لەناوشاری سلێمانی یاخو لەقەزاو ناحیەکان تەنانەت لەچەندین شوێن داوای دروستکردنی گۆڕستانمان کردووە،بەمەرجێک ناشتنی مردوو ئیجار نەکرێت و پارەی لێ وەرنەگیرێت."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو: "پێویستە ئەم گرێبەستە هەڵوەشێتەوەو شارەوانی خۆی ئەم کار بکات،ئەگەر پێی ناکرێت لێگەڕێت با خێرخوازان ئەم کارە بکەن."

 

دەشڵێت: "ئیتر مەڵێن کفن گیرفانی نیە،هەموو مردوویەک دەبێت بەگیرفانی پڕەوە بچێتە ئەم گۆڕستانە ."

  

باسی لەوەشکردووە: "هەتا ئێستا گۆڕهەڵکەنەکان نەهاتونەتە ئەم گۆڕستانە وداوای پارەی زیاتر ئەکەن، چونکە بەوتەی خۆیان لەگۆڕستانەکانی تر پارەی زیاتریان دەست دەکەوێت."

me_ga.php?id=898

بەوتەی ڕەمەزان نامیق، جگە لە مردووانی توشبوو بەکۆرۆنا هەتا ئێستا یەک مردوو لەم گۆڕستانە نێژراوەو هیچ هاوڵاتیەک نایەوێت مردووەکەی لێرە بنێژێت بەهۆی ئەو قۆرخ کاری و وەرگرتنی پارە.