گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆمپانیاى بەرهەمهێنەر تواناى بەرهەمهێنانى ملیارێک پێکوتەى ساڵانەى هەیە

نرخى ڤاکسینێکى کۆرۆنا دیاریکرا

2020.09.08 - 15:56
App store icon Play store icon Play store icon
نرخى ڤاکسینێکى کۆرۆنا دیاریکرا

ناس کورد-

بەرپرسێکى جیبەجێکارى کۆمپانیاى "سانوفى" فەڕەنسى بۆ پیشەسازى دەرمان ڕایگەیاند، نرخى ڤاکسینى کۆرۆنا کە کۆمپانیاکە کار لەسەر گەشەپێدانى دەکات لەگەڵ کۆمپانیاى "گلاكسو سميس كلاين"ى بەریتانى، نزیکەى 10 یۆرۆ دەبێت کە دەکاتە 11 دۆلار.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئۆلیفەر بوگیلوت، بەرپرسى کارەکانى کۆمپانیاکە لە فەڕەنسا بە رادیۆى فەڕەنساى ڕاگەیاندووە، نرخى ڤاکسینەکە کەمتر دەبێت لەوەى پێشتر دیاریکرابوو، کۆمپانیاکە بە نرخێکى گونجاو دەیخاتە بەردەست لەگەڵ پێشوازى گەرمى پێشبینیکراودا لەسەر ڤاکسینەکە.

 

وتیشى "کۆمپانیاکەمان هیوادارە بتوانێت ڤاکسینێک بەرهەمبهێنێت بەپێی تەواوى پێوەرەکانى سەلامەتى لەچەند مانگى کەمى داهاتوودا".

 

لە حوزەیرانى ئەمساڵدا کۆمپانیاى دەرمانى فەڕەنسى "سانوفى" پێشبینیکردبوو لە نیوەى یەکەمى ساڵى داهاتوودا رەزامەندى بدرێت لەسەر ڤاکسینى چاوەڕوانکراو دژى ڤایرۆسى کۆرۆنا.

  

ئەو پێشبینییە بە هەواڵێکى دڵخۆشکەر دادەنرێت بۆ مرۆڤایەتى لەبارەى کاتى خستنەڕووى ڤاکسینەکەوە، بەو پێیەى پێشتر هەردوو کۆمپانیاکە پێشبینیان کردبوو لە نیوەى دووەمى ساڵى داهاتوو، نەک نیوەى یەکەم رەزامەندى لەسەر بدرێت.  

  

کۆمپانیاى سانوفى دەڵێت، تواناى بەرهەمهێنانى ملیارێک پێکوتەى ساڵانەى هەیە لەو ڤاکسینە، هەروەها دەتوانێت دواتر بەرهەمەکە بگەیەنێتە 360 ملیۆن پێکوتەى ساڵانە.  

    

تائێستا هیچ ڤاکسینێک نییە بۆ خۆپاراستن لە کۆرۆنا کە بەردەوامە لە بڵاوبوونەوەى بەجیهاندا، پزیشکان تەنها پشت بەچەند دەرمانێک دەبەستن بۆ چاکبوونەوەى نەخۆشەکان.