گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

راگەیەندراوێکى نوێ لەبارەى کۆرۆنا لە هەرێم ’ڕێژەى توشبوون بەرزبۆوە’

2020.09.08 - 15:45
App store icon Play store icon Play store icon
راگەیەندراوێکى نوێ لەبارەى کۆرۆنا لە هەرێم ’ڕێژەى توشبوون بەرزبۆوە’

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى دۆخى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان لە 24 کاتژمێرى رابردوو بڵاوکردەوە و تیادا ڕێژەى توشبوون بەو ڤایرۆسە هەڵکشا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى ئاماژە بەوە کراوە، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 687 توشبووى نوێ تۆمارکراوە بەمجۆرە: ١٩٩ هەولێر،٧٨ سلێمانی، ٢٤ گەرمیان، ٧٢ ڕاپەڕین،٢٧١ دهۆك، ٤٣ هەڵەبجە.

 

لەبارەى ئەو توشبووانەش کە لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە بە گوێرەى راگەیەندراوەکە لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 321 توشبووى کۆرۆنا چاکبوونەتەوە بەمجۆرە: ٢١٣ هەولێر،٣٢ گەرمیان، ٤٩ ڕاپەڕین، ٢٧ هەڵەبجە.

 

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا ژمارەى ئەو توشبووانە دیارى کراوە کە لە 24 کاتژمێرى رابردوو بە ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە کە 15 گیانلەدەستدانە و بەمجۆرە پۆڵێن کراوە: ٧ هەولێر، ٥ سلێمانی، ١ ڕاپەڕین، ٢ دهۆك.

 

هەروەها لە راگەیەندراوەکە ئامارى گشتى کۆرۆنا لە هەرێم دیارى کراوە، بەمجۆرە:

کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١     (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین      ٣٥٤٧٩٧           (١٣٧٣٢٨ هەولێر، ٩٤٨٣١ سلێمانی، ١١٩٢٦٧ دهۆك، ٣٣٧١ هەڵەبجە)

تووشبوون ٣٣٦٨٥      (١٣٣٨٢ هەولێر، ١٢٩٤٧ سلێمانی، ٦٢٤٠ دهۆك، ١١١٦ هەڵەبجە)

چاکبوون ٢١٢٤٤        (٩٥٤٠ هەولێر، ٨٦٤٠ سلێمانی، ٢٠٥٢ دهۆك، ١٠١٢ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ١١١٩٥        (٣٣٧٧ هەولێر، ٣٦٢٥ سلێمانی، ٤١٠٨ دهۆك، ٨٥ هەڵەبجە)

مردن ١٢٤٦       (٤٦٥ هەولێر، ٦٨٢ سلێمانی، ٨٠ دهۆك ، ١٩ هەڵەبجە)