گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمان یەکلاکردنەوەى ئەو پرسەى کردووەتە ئەرکى لەپێشینەى خۆى

ناکۆکییەکان لەسەر فرە بازنەیى هەڵبژاردن بەرەو یەکلاکردنەوە هەنگاو دەنێت

2020.09.08 - 15:19
App store icon Play store icon Play store icon
ناکۆکییەکان لەسەر فرە بازنەیى هەڵبژاردن بەرەو  یەکلاکردنەوە  هەنگاو دەنێت

ناس کورد-

ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، ئاڕاستەکان بەرەو ئەوەن کە پارێزگا گەورەکان بەسەر دوو بازنەى هەڵبژاردندا دابەش بکرێن، بەپێی یاساى نوێی هەڵبژاردنەکان کە هێشتا فراکسیۆنەکان لەسەر تەواوکردنى ناکۆکن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

پرسی دابەشکردنى بازنەکانى هەڵبژاردن بووەتە بەربەست لەبەردەم تەواوکردن وجێبەجێکردنى یاساى نوێی هەڵبژاردنەکان کە لەکۆتایی ساڵى ڕابردوودا لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندکرا.

 

ئەحمەد جبورى، پەرلەمانتارى هاوپەیمانى هێزە عێراقییەکان بە میدیاى فەرمى عێراقى ڕاگەیاندووە، ئاڕاستەکان بەرەو ئەوەن کە هەر سێ گەورە پارێزگاى بەغدا، بەسرە و نەینەوا بەسەر دوو بازنەدا دابەش بکرێن، پارێزگاکانى دیکە بەسەر بازنەى دیکەدا دابەش بکرێن.

 

پەرلەمانى عێراق یەکلاکردنەوەى ئەو پرسەى کردووەتە ئەرکى لەپێشینەى خۆى لە وەرزى نوێی یاساداناندا کە چەند رۆژێکە دەستیپێکردووە، بەڵام بەهۆى بەردەوامى ناکۆکییەکانەوە هێشتا پرسەکە نەخراوەتە بەرنامەى کارى دانیشتنەکانەوە.

 

حسین عەرەب، پەرلەمانتارى هاوپەیمانى عێراقیون ڕایگەیاند "چاوەڕواندەکرێت یاساى هەڵبژاردنەکان و فرە بازنەیی یەکلابکرێنەوە، بۆچونێک هەیە کە بۆ هەر کورسییەک بازنەیەک دیاری بکرێت، یان چوار کورسی بۆ هەر بازنەیەکى مامناوەند، ئەوەش نزیکیترینە بۆ نوێنەرایەتیکردن لەرووى تەکنیکییەوە".

 

لایەنە سیاسییەکان  بەسەر چەند بەرەیەکدا دابەشبوون لەو بارەیەوە، بەشێکیان لەگەڵ یەک بازنەیی و بە لیستى داخراودان،  بەشێکی تریش دەیانەوێت بازنەکان لەسەر ئاستى پارێزگاکان بێت وەکو پێشوو، هەندێکى دیکەش دەیانەوێت لەسەر ئاستى قەزاکان بێت، بەشێکی دیکەش دەیانەوێت لەسەر ئاستى بازنەى تاکەکەسى بێت واتە 328 بازنەى هەڵبژاردن.

 

عەبدولکەریم ئەبو سودە ئەندامى پەرلەمانى عێراق دەڵێت "هاوپەیمانى هێزە عێراقییەکان و کوتلەکانى دیکە لەگەڵ فرە بازنەیدان و کۆبوونەوەى ئەرێنى لە ئارادایە لەنێوان سەرۆکى فراکسیۆنەکان لەو بارەیەوە".