گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەرکوک؛ لەکاتى گەمارۆدانى لەلایەن هێزە ئەمنییەکان تیرۆریستێک خۆى تەقاندەوە 

2020.09.08 - 14:12
App store icon Play store icon Play store icon
کەرکوک؛ لەکاتى گەمارۆدانى لەلایەن هێزە ئەمنییەکان تیرۆریستێک خۆى تەقاندەوە 

ناس کورد-

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، لەئاکامی تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە پارێزگای کەرکوک دوو کارمەندی پۆلیسی فیدراڵی عێراق برینداربوون، ئاماژە بەوەش کراوە، تیرۆرستەکە لەکاتی گەمارۆدانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە خۆی تەقاندۆتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئەمڕۆ (سێشەممە، 8ی ئەیلولی 2020) شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکرد "لە کاتی گەمارۆدانی تیرۆرستێکی داعش لە ناحیەی ڕەشادی سەر بەپارێزگای کەرکوک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پارێزگاکەوە دوو کارمەندنی پۆلیسی فیدراڵی برینداربوون".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە "یەکێک لە تیرۆرستەکانی داعش لەلایەن پۆلیسی فیدراڵیەوە لە ناوچەی (وادی ئەبو شحە) سەر بەناحیەی ڕەشاد گەمارۆدراوە و نەیویستووە خۆی بدات بەدەستەوە، لە ئاکامدا خۆی تەقاندووەتەوە و بەهۆیەوە دوو کارمەندی پۆلیسی فیدراڵی عێراق بەسەختی برینداربوون".

 

 ئەمە لە کاتێدایە کە هەفتەی ڕابردوو لە ئاکامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو  لەسەر ڕێگای سەرەکی نێوان هەردوو پارێزگای  کەرکوک و تکریت، ژنێک کوژراو سێ کارمەندی هێزە ئەمنییەکانیش بە سەختی برینداربوون.

 

هاوکات فەرماندەیی ئۆپڕاسییۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆکاری هەڵکشانی پەلامارە تیرۆرستییەکانی ڕێکخراوی داعشی گەڕاندەوە بۆ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قۆستنەوەی هەلی رێکخستنەوەی ژمارەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە عێراق.